نوێترین

recent

12/09/2014

فازل بەرواری: نەکوژراوم

ووڵات نێت | روداو

دوای ئەوەی هەواڵی کوژرانی فازل بەرواری فەرماندەی هێزی ئاڵتوونی عێراقی بڵاوکرایەوە، فازل بەرواری بۆ رووداو هەواڵەکەی رەتکردەوە.

ئەبو عادل ئەلنەعیمی سەرۆكی هێزە سوننە چەكدارە عەشایەرەكانی عێراق هەواڵی كوژرانی فازڵ بەرواری فەرماندەی هێزی ئاڵتوونی بە رووداو راگەیاند، کە گوایە فازل بەرواری و چەند سەرکردەیەکی سەربازی لە ئەنجامی رووبەرووبوونەوەی هیزە چەکدارە سوونەکان لە سەڵاحەدین کوژران.

 هەروەها چەندین ماڵپەر و ئاژانس ىلاویان کردەوە کە بەرواری کوژراوە.

تۆڕی میدیایی رووداو پەیوەندی بە فازڵ بەرواری كرد، دەرکەوت هەواڵەکە راست نییە. فازل بەرواری بۆ رووداو گوتی من ئێستا لە بەغدا لە كۆبوونەوەیەكی ئەمنیدام و هیچ لەو رووداوانە کە باس کراون راست نین و بێ بنەمان.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085