ووڵات نێت |
سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه ده‌درێن به‌هه‌رێمی كوردستان، مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، هه‌موو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستییه لۆجستیانه‌ی كه دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به فه‌رمی و به لیست و نوسراو وه‌رده‌گیرێن.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی سیاسی و له لایه‌ن هه‌ندێ راگه‌یاندنه‌وه باسی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه ده‌كرێ كه له لایه‌ن وڵاتانی دۆسته‌وه ده‌درێ به هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتیوانی له هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی ( داعش) وه باس له‌وه‌ی ده‌كه‌ن كه ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه دێن بۆ كوێ و چۆن دابه‌ش ده‌كرێن، هه‌ندێكیان پرسیار ده‌كه‌ن هه‌ندێكی تر گومان ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش به‌بێ به‌ڵگه هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه، دیاره هه‌ندێكی زۆریش دڵنیان له وه‌رگرتن و جۆری دابه‌ش كردنیان.
بۆیه ده‌مه‌وێ به ناوی خۆم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به راشكاوی به هه‌موو لایه‌ك رابگه‌یه‌نم كه هه‌موو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستییه لۆجستیانه‌ی كه دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به فه‌رمی و به لیست و نوسراو وه‌رده‌گیرێن و وه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شه‌وه به‌پێی رێ و شوێنی گونجاو و له‌سه‌ر داوا‌و پێویستی ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆن و یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێن.
دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه لیستی هاتوو و ده‌رچوو پارێزراوه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو به‌دواداچونێكی لایه‌نه دۆسته‌كانمان كه یارمه‌تیان داوین و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نه رێگه پێدراوانه‌ش كه پێویست بكات ئاگاداربن بۆیه هیوادارم هیچ گومانێك لای كه‌س نه‌مێنێ چونكه دووره له راستیه‌وه.
وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی قاره‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیه لۆجستیانه بۆ ئێوه‌یه‌و بۆ شه‌ڕی دژی (داعش)ه داواكارین به باشی بیان پارێزن و به باشی به‌كاریان بهێنن، وه سوپاسی خۆڕاگری و ئازایه‌تیتان ده‌كه‌ین.
لێره‌شه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و وڵاته دۆستانه ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیان داوین و یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها سوپاسی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆیان كردووه به‌و شێوازه‌ی كه بۆیان لواوه.
سه‌ری رێز و وه‌فا بۆ گیانی شه‌هیده‌كان داده‌نوێنم و هیوای چاك بوونه‌وه‌ی زووش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
مسته‌فا سه‌ید قادر
وه‌زیری پێشمه‌رگه
9 / 9 / 2014