عەزیز رەووف
دواجار پارلەمانی كوردستان بڕیاریدا دێڕی (دینمانە ئاینمان هەر نیشتیمان) لە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب بكاتەوە و ئەمەش لەبەر بەشێك لەپارلەمانتارە محافزكارەكانی هێزە ئیسلامییە كوردییەكان كە لە بۆنە و یادەكاندا لەبەر ئەم دێڕە ئامادە نەدەبوون هەستنەسەرپێ.
بە هەر شێوەیەك وەریبگرین ئەم جۆرە لە دەسكاریكردنی سرودی نیشتیمانی لەلایەن كەمینەی هێزە دینیەكانەوە لەپارلەمان هەڵگری ئیشكالی گەورەیە.
هەموو دەزانین ئەم سرودە لە سەردەمێكدا نوسراوە كە چركەساتی بەرەنگاری و دۆخی لەناكاوی سەردەمێكەوە هەبووە كە تاكە سەرچاوەی ڕۆشبیری كوردی شیر و سرودە نیشتیمانیەكان بووە. لەو سەردەمەشدا لەپاڵ سرود و شیعر و خەونی نەتەوەیی و پێشكەوتنخوازی شاعیران لەپاڵدا بە دەیان نەیاری ئاینیان هەبووە كە بە حەرفێكیش قسەیان لە نەتەوە و بەرگریكردن لە نەتەوەیەك نەكردووە. ئەمە لەلایەك، لەلایەكی ترەوە هەموو دەزانین ئەم دێڕه زیادڕەوییە لە بەرگریكردن لە نیشتیمان پیشاندانی ئەو وێنەیەیە بۆ دوژمن كە وەك چۆن دین و ئیمانمان بەهێزە ئاواش ڕۆحی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەریمان وامان لێدەكات بەردەوام بین لە بەرگری.
جگە لەم دێڕە شیعرە هیچ نوسینێك یان شیعرێكی دڵداری شاعیر نابینین كە باس لە دین و كێشەكانی دین بكات لە كۆمەڵگەدا. هیچ نوسینێك نابینی دڵدار بیەوێت ململانێ لەگەڵ ئاین و پیاوانی ئاینیدا بكات. ئەگەر ڕەخنەگرتن لە پیاوانی ئاینی لای قانیع و بێكەس هەست پێ بكرێـت و بە ئاشكرا لە دەقە دینیەكاندا باس لە جۆرێك لە مەلای خراپ و پیاوانی ئاینی ناشرینی كۆمەڵگە كرابێت، ئەوا ڕەخنەگرتن لە پیاوانی ئاینی لای دڵدار غائیبە و لەم دێڕە زیاتر هیچ شتێكی تری نیە كە نەریتپارێزەكانی ئێستای كۆمەڵگەی كوردی توڕە بكات.
لەم سەروبەندەدا كە داعش وەك هێزێكی دینی زۆری هێناوە بۆ كۆمەڵگەی كوردی، دەبوو هێزە دینیەكان لانی كەم خۆیان بۆ پێشهاتی تر ئامادە بكردایە. دەبوو هەوڵی جدی بدەن كە ئایین لەو گومانانە پاك بكەنەوە كە خەڵكی تیرۆرست و هێزگەلی شەڕانی و توندڕەو بەرهەم دێنێت نەك دەستبردن بۆ سرودە نیشتیمانیەكان. من دروست قەناعەتم بەوە هەیە هەموو كۆمەڵگەیەك پێویستی بە كۆدەنگی هەیە لەسەر سرودە نیشتیمانیەكان. بەڵام لەم سەروبەندەدا كە كۆمەڵگەی كوردی زیاد لە دید و تێڕوانینێكی تێدایە زیاد لە هێز و گروپێكی تێدایە. كۆكبوون لەسەر ئەتككردنی سرودێكی نیشتیمانی گومانی گەورە دەخاتە سەر ئەم جۆرە لە پارلەمان و سەرباری ئەم هەموو كێشە ناوخۆیی و شكستە سەربازییانەمان لە شەنگال و ناوچەكە دەبوو پارلەمان خۆی بەم قەیرانە دنیاییانەوە خەریك بكردایە كە خەمی هەنوكەی خەڵكی كوردستانە نەك لەوەها دۆخێكدا دەست بەری بۆ سرودی نیشتیمانی و بۆ ڕازیكردنی باڵی نەریتپارێزی ناو پارلەمان و ڕازیكردنیان سرودێكی نیشتیمانی دەسكاری بكەی كە سرودی كوردەكانە لە هەموو پارچەكانی تری كوردستان. ئەم هەنگاوە گومان دەخاتە سەر سەرۆكایەتی پارلەمان كە بۆنی ئەوەی لێ دەهات كە ئیسلامیە و پێشتر یەكگرتوو بووە. سەركەوتنی باڵی محافزكاری پارلەمان بۆ دەسكاری سرودی ئەی ڕەقیب لەم كات و ساتە ناسكەدا هیچمان پێناڵێت جگە لەدەستكوردتی ئەم پارلەمانە لەئاست كێشە دنیاییەكان و خۆسەرقاڵكردن لە كێشە دینیەكانەوە تەنها بۆ ئەوەی پیشانی بدەی تۆ وەك پارلەمان دەتوانی شتێك بكەیت.
هەموو هەنگاوێكی داخران لە شتە بچوكەكانەوە دەست پێ دەكات. دەزانین لە بیست و سێ ساڵی ڕابردوودا ئەم هێزە دینیانە چیان كردووە بۆ داخرانی كۆمەڵایەتی و بە دینی كردنەوە فەزای گشتی و هات و هاوار لە هەر كردەیەك كە بەدڵی ئەوان نەبووبێت. هەموو دەزانین ئەم هێزە دینیانە بەردەوام چاودێری گۆڤار و ڕۆژنامەكانیان كردووە نەك شتێك نوسرابێت بەدڵی ئەوان نەبووبێت بەردەوام لە پارلەكاندا وەك پۆلیسی ئەخلاق گەڕاون نەك پەیكەرێك دانرابێت كچ و كوڕێك ماچی یەكتریان كردبێت.
هێزە دینیەكانی ئێمە بەردەوام چاودێرێكی كارا بوونە بەسەر كۆمەڵگەی كوردییەوە و هەر كردەیەك بە دڵی ئەوان نەبووبێت هەرایەكی گەورەیان لەسەر ناوەتەوە و تەنانەت تا ئاستی خۆپیشاندان ڕۆیشتوون. كەچی لەم دۆخەی ئێستادا ئامادە نین یەك خۆپیشاندان دژ بە داعش بكەن و لانی كەم بە خەڵك بڵێن ئەم كردەوانە لەگەڵ كردەی ئیسلامدا یەك ناگرێتەوە. ئەوان ئامادە بوون بۆ لابردی ئیخوانەكان لەسەر دەسەڵات لەو هەلێری پایتەختە بێنە سەر شەقامەكان بەلام بۆ ئەم هەموو فەزاحەتەی تاعش بە شەرمێكەوە ئیدانەی دەكەن. نەك هەر ئەمەش بەڵكو هەموو دەزانین كە داعش دانوسان ناكات كەچی موجاهیدێكیان ئامادەیە بچێتە لای داعش. بۆ تۆ دەچی؟ چی زیاترت پێیە وا ئەوان دەستت بۆ نابەن؟ ئەگەر خۆت و هێزەكەت لەوان ناچی چۆن دەتوانی بێ ترس بڕۆیتە لایان كە ئەوان هەرگیز ئامادە نین لەگەڵ كەس گفتوگۆ بكەن.
هیچ جیاوازییەكی نیە. سەربڕینی ئینسان لە سەربڕینی شیعر و سرودەوە دەستپێدەكات. ئەتككرنی ئافرەت بە شكاندنی پەیكەرەكانی خۆشەویستیەوە دەست پێ دەكات. ئەوەی لە ئێستاوە بۆ سرودێكی نیشتیمانی دەنگە دەنگ بكات قوماشی زۆری ئامادە كردووە بۆ سەر كچ و ژنەكانمان. ئەوەی نەتوانێت لە پارلەمان یەك یاسا دەر بكات لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان ئیدی دەبێت سەرمان بهێشێنێت بە هەنگاوێكیەوە كە بەڕاستی هەڵگری گومانی گەورەیە.