نوێترین

recent

17/09/2014

ئارێز عبدالله پێویستە سوپای تورکیا خاکی کوردستان بە جێبێڵێت

ووڵات نێت |

ئارێز عەبدوڵڵا ئەندام پەرلەمانی یەكێتی نیشتیمانی لە بەیانامەیەكدا داوای دەكردنی توركیا دەكات خاكی كوردستان بەجێبهێڵێت.

ئارێز عەبدوڵا دەڵێت "ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق لە بەیان نامەیەکدا داوام کردووە کە سوپای تورکیا ووڵاتەکەمان بە جێبێڵێ، چونکە بوونی سوپای تورکیا نە ھیچ پاساوێکی ڕەوای ھەیە و نە یاساییە ھەرچەندە سەربازگەیەکی گەورەی سوپای تورکیا چەندین ساڵە لە پارێزگای دھۆکە بەڵام کاتێک داعش پەلەماری داین و فەرمانی بۆ خەڵکی شەنگال و دەشتی نەینەوا دەرکردحکومەت و سوپای تورکیا بە ھیچ شێوەیەک ھاوکاری حکومەتی ھەرێمیان نەکردوو لە بەرامبەر درندەیی داعش بێ دەنگ بوون. 

ئەو ئەندام پەرلەمانە راشی دەگینێت وتی  "داوام لە ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغدا کردووە کە رێوشوێنی گونجاو بگرنە بەر بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکیا ھێزەکانی خۆی بکشێنێتەوە، لە ھەمان کاتدا داوام لە ھەموو ئەو وڵاتانە کردووە کە لە ھەردوو کۆنگرەی جددە و پاریس بەشدار بوون بۆ ئەو مەبەستە فشار بخەنە سەر تورکیا".

وتیشی" لەم کاتەیدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، کەنەدا، ئوستورالیا، دەیان دەوڵەتی ترو ناتۆ، ھاوپەیمانیەتیەکیان پێکھێناوە بۆ ھاوکاری کردنی ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ لە ناوبردنی داعش تورکیا ئامادە نیە بچێتە ناو ئەو بەرە ئینسانیە، لە ھەمانکاتدا لە میدیای تورکی و زۆر کەناڵی تریش باس لەوە دەکەن کە تورکیا ھاوکاری داعشیان کردووە"
Picsart-24-02-23-21-31-09-085