
ووڵات نێت/
بەگوێرەی كارنامەی حكومەتی ئێستای بەغدا، لەسەرەتای ھەفتەی یەكەمی ڕاگەیاندنی حكومەتدا، دەبێت بودجەی مانگێكی ھەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت.
د.موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری كوتلەی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا وتی : بەپێی ئەو بەڵێنانەی كەپێشتر بە لایەنە كوردیەكان درابوو كە هەفتەیەك لەدوای پێكهێنانی حكومەت بودجەی هەرێم رەوانە بكرێت ، كەسبەینێ دەبێتە هەفتەیەك.
د.موسەنا ئەمین وتیشی : ئێمە ئەمڕۆ دەگەڕێینەوە بۆ بەغداو ڕۆژی سێشەممەش ھەفتەیەك تێدەپەڕێت بەسەر ڕاگەیاندنی كابینەكەدا، بۆیە بەگوێرەی كارنامەكەی عەبادی، پێدەچێت سێشەممە بودجەی مانگێكی ھەرێم ڕەوانە بكرێت
ڕێبوار تەھا پەرلەمانتاری كورد لەبەغدا ئاماژە بەوەدەكات، لەكارنامەی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادیدا ھاتووە، لەھەفتەی یەكەمی ڕاگەیاندنی حكومەتدا، بودجەی مانگێكی ھەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات، دەشڵێت:"لەكارنامەكەدا دەڵێت: بودجە نەك موچە، پێدەچێت سێشەممە بودجەكە بگات".