نوێترین

recent

15/09/2014

ئه‌مڕؤ له‌ مێژوودا 15ی ئه‌یلول


9/15

---- /جەژنی بەساڵاچوانی جیهان.
---- / ڕۆژی جیهانی دیموكراتی.
---- / ڕۆژی سەربەخۆیی لەووڵاتی (هیندۆراس).
---- / ڕۆژی ئەندازیاران لەووڵاتی (هیندستان).
0668 / كۆچی دوایی (ئوستەنتینی دووەم) ی ئیمپراتۆری (بێزەنتی)، ناوبراو لەماڵەكەی خۆی لەشاری (سیراقۆزە) ی (ئیتاڵیا) كوژرا.
0994 / لەجەنگی (رووباری عاسی) (فاتمی) یەكان بەسەركردایەتی (ماگۆنگین) سەركەوتنێكی گەورەیان بەسەر (بێزەنتی) یەكان تۆماركرد.
1254 / لەدایك بوونی (ماركۆ پۆلۆ) ی دۆزەرەوەی (ئیتاڵی).
1812 / هێزەكانی (فەرەنسا) بەسەركردایەتی (ناپلیۆن پۆناپەرت) گەیشتنە كۆشكی (كرملین) ی (رووسیا).
1820 / شۆڕشی دەستوور لەشاری (لشبۆنە) ی (پورتوگال) دەستی پێكرد.
1821 / هەریەكە لەووڵاتەكانی (گواتیمالا و سلڤادۆر و هیندۆراس و نیكاراگوا و كۆستاریكا و ریكا) سەربەخۆیی خۆیان لە (ئیسپانیا) وەرگرت.
1830 / هێڵی شەمەندەفەری (لیڤەرپول و مانشیستەر) كرایەوە.
1844 / (فلیكس جۆنز) ی رۆژهەڵاتناس گەیشە شاری (سلێمانی).
1857 / لەدایك بوونی (ویلیام هوارد تافت) ی سەرۆكی ژمارە (27) ی وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا).
1858 / لەدایك بوونی (شارل دۆ فۆكۆ) ی یەكێك لەڕێبەرانی كاسۆلیكی (فەرەنسی).
1859 / كۆچی دوایی (ئاسامبارد كینجدم برۆنیل) ئەندازیاری (بەریتانی).
1864 / مۆركردنی ڕێككەوتننامەی (سێپتەمبەر) لەنێوان (ئیتاڵیا) و (ناپلیۆنی سێیەم).
1882 / هێزەكانی (بەریتانیا) (میسر) یان داگیركردو (ئەحمەد عورابی) یان بۆ (سیلان) دوورخستەوە.
1885 / لەدایك بوونی (ئینالا زایدل) شاعیرو رۆماننووسی (ئەڵمانی).
1890 / لەدایك بوونی نووسەر (ئەجاسا كریستی) ی پۆلیسی (ئینگلیز) ی.
1894 / (ژاپۆن) ییەكان لەجەنگی (بینگ یانگ) توانیان بەسەر (چین) ییەكان سەركەون.
1898 / لەدایك بوونی (قانیع) ی شاعیر.
1904 / لەدایك بوونی (ئۆمبێرتۆی دووەم) ی پاشای (ئیتاڵیا).
1908 / لەدایك بوونی (گێرد گایزەر) ئەدیبی (ئەڵمانی).
1911 / لەدایك بوونی (شەفیق نورەددین) ی ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1912 / لەدایك بوونی (ئیسماعیل یاسین) ئەكتەری بەناوبانگی (میسر) ی.
1916 / لەجەنگی (سوم) لەكاتی جەنگی جیهانی یەكەم، بۆیەكەم جار زرێپۆش لەلایەن سوپای (ئینگلیزەكان) بەكارهێندرا
1917 / (ڕووسیای قەیسەری) بووە (یەكێتی سۆڤیەت).
1920 / دەڤەری (بادینان) لەدژی (ئینگلیز) دەستیان بە ڕاپەڕین كرد.
1921 / لەدایك بوونی (موستەفا مەشهور) ڕابەری پێنجەمی (كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین) لە (میسر).
1926 / كۆچی دوایی (رۆدۆلف ئۆكن) فەیلەسوفی (ئەڵمانی).
1928 / پزیشكی (بەریتانی) (ئەلیكساندەر فلمینگ) (پەنسلین) ی دۆزییەوە.
1929 / لەدایك بوونی (مۆری جیلمان) فیزیازانی (ئەمریكی).
1931 / لەسێدارەدانی (عومەر موختار) ی پاڵەوانی (لیبیی) لەلایەن (ئیتاڵی) ەكان.
1935 / (هێتلەر) كۆمەڵە یاسایەكی تایبەت بە گەلی (ئەڵمانی) دەركرد، كەبە (یاساكانی نۆرمبێرگ) ناسراوەو تێیدا (جوولەكە) كانی دانیشتووی ووڵاتەكەی لەهاوڵاتی بوون بێبەش كردو رەمزی (نازی) یشی بۆ ئاڵای ووڵاتەكەی پێشنیاركرد.
1937 / لەدایك بوونی (عیزەت عەلایلی) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1937 / لەدایك بوونی (رۆبەرت لۆكاس جۆنیۆر) ئابووریزانی (ئەمریكی).
1941 / لەترسی بەستنی هاوپەیمانییەتی لەگەڵ (ئەڵمانیا)، هەریەكە لە (یەكێتی سۆڤیەت و بەریتانیا) خاكی (ئێران) یان داگیركردو (ڕەزا پەهلەوی) شای (ئێران) یان لەسەر كورسی دەسەڵات هێنایە خوارەوەو (موحەمەد ڕەزا پەهلەوی) كوڕیان لە جێگەی دانا.
1942 / هێزەكانی (ئەڵمانیا) هێرشیان كردە سەر شاری (ستالینگراد) ی (ڕووسی) لەكاتی جەنگی جیهانی دووەم.
1942 / لەدایك بوونی (وین جیا پاو) سیاسەتمەداری (چین) ی.
1943 / ڕاگەیاندنی سیستەمی كۆماری لە (بولگاریا).
1944 / لەدایك بوونی (گراهام تایلۆر) یاریزانی پێشووی تۆپی پێی (ئینگلیز) ی.
1947 / بەگوێرەی مەرسومێك ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی (ئەمریكی) یەكەیەكی سەربەخۆیە.
1952 / نەتەوە یەكگرتووەكان رازی بوو (ئەریتریا) بچێتەوە سەر (ئەسیوپیا) لەدوای ئەوەی هێزەكانی (بەریتانیا) لەو ناوچەیە كشانەوە.
1954 / لەدایك بوونی ڕۆژنامە نووسی بەناوبانگی (تورك) (هرانت دینك).
1959 / (خرۆشۆف) ی سەرۆكی (رووسیا) سەردانی (ئەمریكا) ی كرد، ئەوەش یەكەم سەردانی سەرۆكێكی (رووسیا) بوو بۆ ئەو ووڵاتە.
1960 / لەدایك بوونی (مەنیحە زەیتون) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1964 / لەدایك بوونی (رۆبەرت فیستۆ) ی سەرۆك وەزیرانی (سلۆڤاكیا).
1972 / كۆچی دوایی (خاجی باقی بەنگینەیی) ناسراو بە (بەنگینە) ی شاعیر.
1973 / كۆچی دوایی (گۆستاڤی شەشەم) پاشای (سوید).
1974 / دەرچوونی بڕیاری دروست كردنی دەزگای هەواڵگری (ئەمریكی).
1982 / هێزەكانی سوپای (ئیسرائیل) شاری (بەیروت) ی پایتەختی (لوبنان) یان داگیركرد.
1983 / دەست لەكاركێشانەوەی (مەناحم بێگن) ی سەرۆك وەزیرانی (ئیسرائیل) لە پۆستەكەی.
1989 / (كاكل مەحمود مەولود) كرایە پارێزگاری (سلێمانی).
1992 / دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (پەرلەمان) لەلایەن پەرلەمانی (كوردستان) ەوە.
2003 / هەریەكە لە (كۆڵن پاوڵ) ی وەزیری دەرەوەی (ئەمریكا) و (پۆڵ بریمەر) ی حاكمی مەدەنی (ئەمریكا) سەردانی شاری (هەڵەبجە) یان كرد.
2004 / كۆچی دوایی (ئیبراهیم مەرعەشلی) ئەكتەری سینەمایی (لوبنان) ی.
2007 / ئەنجوومەنی دۆمای دۆمای (ڕووسی) بەزۆرینەی دەنگ (ڤیكتۆر زۆبكۆڤ) ی وەك سەرۆك وەزیران پەسەند كرد.
2007 / كۆچی دوایی (حوسێن شەربینی) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
2007 / كشانەوەی (ڕەوتی سەدر) لە ئیتیلافی یەكگرتووی شیعەكان.
2009 / (مونتەزەر زەیدی) ئەو ڕۆژنامەنووسە (عێراق) ییەی پێڵاوەكانی لە (جۆرج بۆش) ی سەرۆكی (ئەمریكا) گرت ئازاد كرا.
2011 / دادگای تاوانەكانی شاری (قاهیرە) بڕیاری دەستگیركردنی (10) ساڵی بۆ (ئەحمەد عیز) ی سەرمایەداری (میسر) ی دەركرد.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085