نوێترین

recent

17/09/2014

بارزانی: گۆڕان هاوپەیمانێكی راستەقینەیە

ووڵات نیێت/
بارزانی: گۆڕان هاوپەیمانێكی راستەقینەیە

"مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی نەتەوایەتی بزووتنەی گۆڕانی زۆر لا پەسەند بووە و پێشتر بە هەڵە لە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان تێگەشتون،‌ لە ئێستادا بزووتنەی گۆڕان هاوپەیمانێكی راستەقینەیە"
ئەم وتانە سایتی باس نیوزی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر زاری نێچیرڤان بارزانییەوە بڵاوی كردووتەوە.
ماڵپەرەكە ئاماژەی بە كۆبوونەوەیەی وەفدی دانوستاندنكاری گۆڕان و پارتی دەكات لە هەولێر.
بەپێی ماڵپەرەكە، سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی گۆران رایگەیاندووە لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بووە.
لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی نەتەوایەتی بزووتنەی گۆڕانی زۆر لا پەسەند بووە و پێشتر بە هەڵە لە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان تێگەشتون،‌ لە ئێستادا بزووتنەی گۆڕان هاوپەیمانێكی راستەقینەیەو و ئەدای كارەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بە دڵسۆزی خەڵك و نەتەوەی كوردستان دەزانین
هەروەك نێچیرڤان وتوویەتی : " بارزانی بڕیاری داوە یەكێك لەو وەزارەتانەی بەر پارتی دەكەوێت لە بەغدا بیداتە بزووتنەوەی گۆڕان و گۆڕانیش هەر كەسێك كاندید بكات ئەوا پارتی پەسەندی دەكات'
بەپێی ماڵپەرەكە نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی حكومەتیش قسەی كردووەو رایگەیاندووە: دەبێت بەپێ‌ ئیستحقاقی هەڵبژاردن بزووتنەوەی گۆڕان 25% پۆستەكانی لە هەموو دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا پێبدرێت ، داواشی لێكردوون دەكەن لیستێك بنێرن بەناوی ئەو كەسانەی كە گۆڕان دەیەوێت پۆستەكانی پێ پڕبكرێتەوە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085