نوێترین

recent

10/09/2014

كەركوك.. فەرمانبەرێكی كۆمپانیای نەوتی باكور رفێنرا

ووڵات نێت/

لە گەرەكێكی شاری كەركوك چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر ماڵی فەرمانبەرێكی كۆمپانیای نەوتی باكور و بەرەو شوێنێكی نادیار دەیرفێنن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایدەگەیەنێت كە چەكدارەكان دوو ئۆتۆمبێلیان پێبووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند: بەرە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە چەند چەكدارێكی نەناسراو لە گەرەكی (ئەسرا)ی شاری كەركوك هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی فەرمانبەرێكی كۆمپانیای باكورو بەرەو شوێنێكی نادیار رفاندوویانە".
وتیشی: "ئەو فەرمانبەرە ناوی (س و)ەو تەمەنی (60) ساڵە، سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بەوتەی خانەوادەكەی چەكدارەكان دەمامكیان كردووە و دوو ئۆتۆمبێلیان پێبووە."
وتیشی: "لە ئێستادا چارەنوسی ناوبراو نادیارەوە و لێكۆَڵینەوەش دەستی پێكردووە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085