
ووڵات نێت/
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه گوایه "كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ"ـى پۆرتوگالى و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ى شاهانه له پشووى هاوینه‌دا په‌يوه‌ندی به یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كانه‌وه ده‌كاته‌وه، كه له پێشووتردا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانی له‌و یانه‌یه‌دا ناسرا، کاری کردۆته سه‌ر پێرێز و بێزار بووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌کان فلۆرۆنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ى شاهانه هه‌وڵى شوێنگره‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه ده‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له پشووى هاوینه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزان (ئیدین هازارد)ـدا واژوو بكات و به‌ئومێدی ئه‌وه‌ى له وه‌رزی داهاتوودا سوود له تواناكانی وه‌ربگرێت، كه ئێستا یاریزانێكی دیارى یانه‌ى چێلسى ئینگلیزییه.
به‌پێى زانیارییه‌كانی تۆڕى "كه‌ت ئۆفساید" له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند جارێك سه‌رۆكی یانه شاهانه‌كه، هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و یاریزانه‌ى داوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجام بووه‌و هه‌میشه‌ش ئه‌وه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه كه (ئیدین هازارد)، به‌هۆی بچووكی ته‌مه‌نییه‌وه ده‌توانێ ئایینده‌یه‌كی گه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڕیال مه‌درید بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت و هاوشانی هه‌ریه‌ك له "ڕۆناڵد، میسى" بێته نێو كێبڕكێكانی باشترین یاریزانان.