ووڵآت نێت
كۆمپانیایه‌كی یابانی پلانه‌كانی بۆ دروستكردنی به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه بۆ بۆشایی ئاسمان ئاشكراكرد.
ئۆبایاشی ئه‌و كۆمپانیا یابانییه‌یه كه ده‌یه‌وێت تا ساڵی 2050 به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ك به به‌رزی 96 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه بۆ ناو بۆشایی ئاسمان بنات نابێت و بتوانێت هاتوچۆ له نێوان زه‌وی و ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی ئاسانتر بكات.
به‌رزكه‌ره‌وه‌كه ده‌توانێت به ئاسانی مرۆڤ و بار‌و شتی دیكه له ماوه‌ی 7 ڕۆژدا له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه به‌رزبكاته‌وه و بیانگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست كه وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و له بۆشایی ئاسماندا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست ده‌كرێت.
بنیاتنانی به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه كارێكی زۆر ئاسان نیه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای تێچوونه‌كه‌ی ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌كنه‌لۆجیاو ئه‌و ماددانه‌ی كه پێویستن له بنیاتنانی به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌دا له‌م كات و سه‌رده‌مه‌دا له‌و ئاسته‌دا نین به‌ڵام نانۆته‌كنه‌لۆجیای كاربۆن ده‌توانێت پرۆژه‌كه له خه‌یاڵه‌وه بگۆڕێت بۆ ڕاستی چونكه به‌رگری ڕاكێشانی كاربۆن 100 هێنده‌ی ستیله كه ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایه‌ش به‌گوێره‌ی ئۆبایاشی له ساڵی 2030دا یارمه‌تیه‌كی گه‌وره ده‌بێت له بنیاتنانی به‌رزكه‌ره‌وه‌كه‌دا.
به‌رزكه‌ره‌وه‌كه تێچوونه ئاسمانیه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ نموونه به‌رزكردنه‌وه‌ی یه‌ك كیلۆگرام بۆ بۆشایی ئاسمان ته‌نها 200 دۆلاری تێده‌چێت له‌كاتێكدا له ئێستادا ئه‌و كیلۆگرامه له ڕێگه‌ی ڕۆكێته‌وه 22 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت.
كۆمپانیاكه له ئێستادا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر جۆره ئۆتۆمبیلێكی خۆهه‌ڵواس ده‌كات كه ده‌توانێت 30 كه‌س به‌رزكاته‌وه بۆ بۆشایی ئاسمان له ڕێگه‌ی ئه‌و سیمه‌وه‌ی كه به نانۆته‌كنه‌لۆجیای كاربۆن دروست ده‌كرێت له 2030دا.
ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌كان سه‌ربگرن بۆ دروست كردنی به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه، ئه‌وه دوور نیه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌متردا هه‌وڵه‌كان چڕتربكرێنه‌وه بۆ گه‌شتكردنی ئاسایی بۆ سه‌ر مانگ له‌و ڕێگه‌یه‌وه.
ئاماده‌كردنی: هزر كوردستانی
سه‌رچاوه: Engadget, ABC