نوێترین

recent

24/09/2014

چەندین سەرکردەی داعش کوژراون، کە یەکێکیان ئەبو یوسف تورکییە


ووڵآت نێت/

لەبۆردومانەکانی شەوی رابردووی فرۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی چەندین سەرکردەو ئەمیری داعش کوژراون، کە یەکێکیان ئەبو یوسف تورکییە.
بەپێی سەرچاوە ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا، یەکێک لە تیرۆریستە توندڕەوەکانی داعش کە ناوی ئەبو یوسف تورکیە و خەڵکی چیچانە، لەبۆردومانەکانی فرۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا لەمۆڵگەیەکی داعش لەگەڵ ١٧ چەکداری دیکە لەشاری ئەدلەب کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەبو یوسف تورکی یەکێک بووە لەقەناس بەدەستە کانی داعش و چەندین سەربازی سوپای ئازاد و ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای کوشتووەو زیانی زۆری پێگەیاندوون.
بەپێی بڵاوکراوەکانیش، ھەرلەو بۆردومانەدا بەشێکی زۆر لەچەکدارەکانی گروپی تیرۆریستی خوراسانی کە سەربە رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەن کوژراون.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085