ووڵات نێت |
رۆژنامەی یو ئێس ئەی تودەی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە تاكە چارەسەر بۆ كۆتایی هێنان بە داعش لە عیراق پشتیوانی لە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان و درووستبوونی دەوڵەتێكی كوردی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
رۆژنامە ئەمریكییەكە ئاماژە بە ستراتیژی ئۆباما دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش دەكات كە بڕیارە ئەمشەو لە وتارێكدا ئاشكرای بكات و دەڵێت:پێش ئەوەی ناوەرۆكی پیلانەكەی ئۆباما ئاشكرا بكرێت پێویستە بیر لە بژاردەیكی گرنگ بكەیەنەوە و ئەویش سەربەخۆیی باشووری كوردستانە.
یۆ ئێس ئەی تودەی پێیوایە هەوڵە دیبلۆماسییەكانی ئەمریكا و پشتیوانیكردنی وڵاتانی بیانی بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عیراق و بەرەنگاربوونەوەی داعش شكستی هێناوە هەربۆیە كاتی ئەوە هاتووە سیاسەتوانانی واشنتۆن بیر لە پیلانێكی دیكە بكەنەوە.
یۆ ئێس ئەی تودەی دەڵێت ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا ناتوانن تەنیا بە پشتبەستن بە هێزە ئەمنییەكانی بەغدا و پڕچەك كردنی ئەو هێزانە بەرەنگاری تیرۆریستان ببنەوە و ئەگەر ئەم راستییەش فەرامۆش بكەن سەركەوتوو نابن و شەڕی عیراق بۆ چەندین ساڵی دیكە بەردەوام دەبێت.

ئا