نوێترین

recent

14/09/2014

بری موچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی عێراق به‌ جێگره‌کانیانه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌(سه‌رۆک کۆمارو وه‌زیران و په‌رله‌مان)

بەپێی هەواڵێكی سایتی‌ مەسەلەی‌ عێراقی‌ كه‌ موچەی‌ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی‌ عێراقی ئاشكرا كردوە، خۆی دەبینێتەوە لە سەرۆكایەتی‌ كۆمار سێ جێگرەكەی سەرۆكایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران و جێگرەكانی ‌و سەرۆكایەتی‌ پەرلەمان‌وجێگرەكانی.

بەپێی هەواڵەكە مووچەی سەرۆك كۆماری‌ عیراق (120) ملیۆن دینار‌و جێگری‌ سەرۆك كۆمار (100) ملیۆن دیناره‌.

مووچەی سەرۆكی‌ پەرلەمان عێراق (90) ملیۆن دیناره‌، جێگری‌ یەكەمی‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق (70) ملیۆن دینارە، جێگری‌ دوەمی‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران (60) ملیۆن دیناره‌، ئەندامانی‌ پەرلەمان (30) ملیۆن دینار لەگەڵ موچەی‌ پاسەوانەكانیان.

مووچەی سەرۆكی وەزیرانی‌ عێراق (90) ملیۆن دیناره‌ و جێگری‌ سەرۆك وەزیران (70) ملیۆن دینار، وەزارەتە سیادییەكان كە ژمارەیان (5) وەزارەتە (60) ملیۆن دینار وەزارەتە خزمەتگوزاریەكانیش (50) ملیۆن دینار، وەزارەتەكانی‌ دەوڵەتیش (40) ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن.

لە خولی رابردووی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسایی كەمردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەكان كراوە، بەڵام پەسەند نەكرا، ئەوەش دوای ئەوە كە لە سەر ئاستی عێراق كاردنەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا.


kurdoilnews
Picsart-24-02-23-21-31-09-085