نوێترین

recent

14/09/2014

ئه‌ندامێکی یه‌کێتی نهێنییەکی داعش ئاشکرا دەکات

ووڵات نێت/

لەسنوری دەشتی نەینەوا، داعش چەکە قورسەکانی دەکشێنێتەوە، بەڵام چەکدارەکانی دەھێڵێتەوە، بەرپرسێکی یەکێتیش لەو سنورە دەڵێت:"پاشەکشەکردنی داعش بەچەکەکانیان، لەترسی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەمریکایە".
ھەرێم جاف ئەندامی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لەسنوری ناوەران و بەعشیقە لەدەشتی نەینەوا، داعش پاشەکشەی بەھەموو چەکە قورسەکانی کردووە بەرەو نزیکی شاری موسڵ.
وتیشی:" زانیاریمان دەستکەوتووە، داعش لەئێستادا ھەوڵدەدات چەکەکانی لەشوێنی نھێنیدا بشارێتەوە، بۆئەوەی فڕۆکەکانی ئەمریکا نەتوانن بۆردومانی بکەن".
لەلایەکی دیکەشەوە غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی وتی:" ئەمڕۆ لەمیحوەرەکانی سنوری دەشتی نەینەوا، ھیچ ڕووبەڕووبونەوەیەک نەبووە، بەڵام پێدەچێت لەسبەی یان دووسبەیەوە گۆڕانکاری گەورە ڕووبدات، بەوەی ھێرشێکی سەرتاسەری و گشتگیر بکرێتە سەر مۆڵگەکانی داعش و بەتەواوی لەسنورەکە دەربکرێن".
جێی ئاماژەیە، گروپی چەکداری داعش لەدوای دەستپێکردنی ھێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئەمریکا، گورزی کوشندەیان بەرکەوتووەو وێڕای لەناوبردنی چەک قورس و حەشارگەکانی، بە سەدان چەکداریشی لێ کوژراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085