
ووڵات نێت/

رۆژنامه‌نووس نه‌به‌رد فوئاد، راگه‌یاند: "پێش چه‌ند رۆژێك، كاتێك خه‌ریكی كاری رۆژنامه‌وانی بووم. ئافره‌تێك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین به بێ ئه‌وه‌ی سڵاو بكات وتی" فریای كچه‌كه‌م بكه‌ون" دواتر زانیم كچه‌كه‌ی زڕ باوكی هه‌یه، پاش ته‌واوبوونی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌یه‌وێت له په‌یمانگا بخوێنێت، به‌ڵام زڕ باوكه‌كه‌ی لێیدات و رازی نابێت درێژه به خوێندنه‌كه‌ی بدات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك هه‌ستی كرد به‌وه‌ی ئه‌و كچه خوێندكاره ره‌نگه تووشی كێشه ببێت و ئه‌وكات په‌نا ببات بۆهه‌ر حاڵه‌تێك كه ژیانی خۆی بخاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه وه‌كخۆی ئاماژه‌ی پێدا ده‌ستیكرد به په‌یوه‌ندیكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی كچه خوێندكاره‌كه و هاوكات له وتارێكیشدا كێشه‌كه‌ی به روونی باس كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له هه‌موو وڵاتێكدا وه‌زاره‌ته‌كان كارمه‌ندێكیان هه‌یه بۆ چاودێریكردنی هه‌موو ئاژانس و رۆژنامانه‌ی كه له وڵاته‌كه‌یان ده‌رده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكورتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بزانن "به‌داخه‌وه لێره كه‌س چاودێری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی خۆی ناكات".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كه گه‌ینرایه چه‌ند لایه‌نێك، خۆشبه‌ختانه د.ده‌رباز محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری عیراق، په‌یوه‌ندی پێوه كردم و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا تاوه‌كو ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌و كچه، مانگانه موچه‌یه‌كی بۆ دابین بكات و خزمێكیشیان ئاماده‌ی پیشاندا بۆ به‌خێوكردنی تا ئه‌وكاته‌ی خوێندن ته‌واو ده‌كات".