
ووڵات نێت/
په‌رله‌مانتارێك و راوێژكارێكی پێشووی نوری مالیكی ئاشكرایكرد كه بۆ نه‌ڕشتنی خوێنی كورد به ده‌ستی شیعه، سیستانی و عه‌مار حه‌كیم فه‌توایان ده‌ركردووه.
عادل به‌رواری په‌رله‌مانتاری پێشووی كورد و راوێژكاری پێشووی مالیكی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌بادی له هه‌مان حزبی مالیكیه، به‌ڵام عه‌بادی ناتوانێت هه‌ڵه‌كانی مالیكی دووباره بكاته‌وه.
عادل به‌رواری بۆ باس‌نیوز وتی: "راسته عه‌بادی له هه‌مان حزبی مالیكیه، به‌ڵام ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ عه‌بادی هه‌ڵكه‌وتووه، بۆیه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێشووی مالیكی دووباره ناكاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه، سوننه و كورد بوونه دوژمنی و وڵاتانی دراوسێش لێی رازی نه‌بوون، بۆیه عه‌بادی ئه‌و كارانه دووباره ناكاته‌وه".
به بڕوای به‌رواری، عه‌بادی له‌م دۆخه سه‌خته‌ی كه عیراق تێیكه‌وتووه، دژی كورد ناجوڵێته‌وه، وتیشی: "بڕوام وانییه عه‌بادی، ئه‌و قوماره بكات و له دژی كورد بجووڵێته‌وه، چونكه ئه‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی خۆی ته‌واو ده‌بێت، ئه‌وكاته هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستێكی به‌هێز ده‌بێت. به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عیراقیش بێت، به‌بێ كورد نابێت حوكمڕانی بكرێت".
ئه‌و راوێژكاره‌ی پێشووی مالیكی، فه‌توای سیستانی و عه‌مار حه‌كیم سه‌باره‌ت به خوێنی كورد ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاند كه "ئایه‌توڵا سیستانی و عه‌مار حه‌كیم فه‌توایان داوه، كه نابێت خوێنی كورد به ده‌ستی شیعه بڕژێنرێت، بۆیه شیعه به‌بێ كورد ناتوانێت به ته‌نها حوكمڕانی عیراق بكات، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی كورددایه".