نوێترین

recent

10/09/2014

شوێنەکەی قوباد تاڵەبانی بە بەتاڵی ماوەتەوە

ووڵات نێت |


کورسی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەئەمریکا بە چۆڵی ماوەتەوەو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، ناوی سێ کاندیدمان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە و پێدەچێت لە ئایندەیەکی نزیکدا کەسێک وەک نوێنەری ھەرێم لە واشنتۆن دەستنیشان بکرێت.
دوای ھاتنەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان و دەستبەکاربوونی وەک جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی وەک نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەئەمریکا دەستی لەکارەکەی کشاندۆتەوەو تائێستاش حکومەتی ھەرێم کەسێکی وەک نوێنەر لەو وڵاتە دەستنیشان نەکردووە.
کاروان جەمال تاھیر جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای دەستلەکارکێشانەوە قوباد تاڵەبانی وەک وەک نوێنەری حکومەت لە ئەمریکا، تائێستا ھیچ کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەی دەستنیشان نەکراوە.
 وتیشی، لەئێستادا ستافی نوێنەرایەتی ھەرێم لە ئەمریکا، لەژێر سەرپەرشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کارەکانی ڕادەپەرێنێت.
کارون جەمال ئەوەشی وت، بۆئەوەی چیتر ئەو کورسییە بە بەتاڵی نەمێنێتەوە، ناو و سیڤی سێ کەسمان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام تائێستا لەسەر کاندیدێک یەکلایی نەبوونەتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085