

ووڵات نێت |
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند بۆ پڕكردنه‌وه‌ی میلاكاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌م زووانه نزیكه‌ی 6 هه‌زار مامۆستا به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنن.
پشتیوان سادق له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی دیوی دووه‌می هه‌واڵی ئێن ئاڕتیدا ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی نوسراوێكیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی مامۆستایان 6 هه‌زار مامۆستا له‌پسپۆڕییه جۆراوجۆره‌كان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دابمه‌زرێنن.
وتیشی" پێده‌چێت تا هه‌فته‌یه‌كی دیكه ئیشوكاره‌كانی گرێبه‌ستی ئه‌و 6 هه‌زار مامۆستایه ته‌واو بكرێت".
وه‌زیری په‌روه‌رده زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر كێشه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی هه‌رێم كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پارێزگای دهۆك زه‌ره‌رمه‌ندی دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندنه.
راشیگه‌یاند بۆ پێداچونه‌وه به‌كێشه و كه‌م و كوڕییه‌كانی په‌روه‌رده دوو مانگی ئاینده واته مانگی 11ی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌به‌سترێت.