
ووڵات نێت |
ئەستێرەی بەناوبانگی پێش رۆناڵدۆینھۆ لە بەرانامەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی وان تی ڤی بەرازیلی ھۆکاری رۆشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی ٢٠٠٨ ئاشکرا کرد و ووتی : من لە بەرشەلۆنە ماوەی ٤ وەرز یاریم کرد و لەو ماوەیەشدا ٢ نازناوی لالیگا و نازناوێکی چامپیۆنس لیگمان بەدەست ھێنا کە ئەو کات فرانک ریکارد راھێنەر بوو ، دوای رۆشتنی ریکاردو ھاتنی پیپ گواردوێلا دیار بوو ئەو راھێنەر پێی باش نەبوو من لە تیپەکە بمێنمەوە بۆیە بە رەزامەندی ھەردوولا بریاری رۆشتنم دا ، خۆشترین یادگاریشم لە لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بوو کاتێک لە یاری کلاسیکۆ گۆلێکم لە یانەی ریاڵ مەدرید کرد ھەمو ھاندەرانی نێو یاریگا چەپڵەیان بۆ لێدام ھەرگیز ئەو رۆژەم بیر ناچێت ، سەبارەت بە میسی ش ووتی : میسی ھەمیشە دەڵیت کە رۆناڵدینھۆ وەک خوێندنگەیەک وابوو بۆ من کاتێک من لە بەرشە بووم ئەو زۆر منداڵ بوو من بینەری گەشە کردنی ئەو یاریزانە بووم زۆریشم خۆش دەویست و ھەمیشە ھاوکاریشم دەکرد ، وابزانم ئێستا کارەکە پێچەوانە بۆتەوە نیمار مندالە و دەبێت میسی ئاگای لێبێت و ھاوکاری بکات .
