
ووڵات نێت |
نزیكەی سێیەكی بەریتانیا، واتە زیاتر لە 78 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە لە رووبەری بەریتانیا لەدەستدەچێت كە نزیكەی 243 هەزار و 610 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

هاوكات ژمارەی دانیشتوانی بەریتانیا لە 64 ملیۆن كەسەوە بۆ 28 ملیۆن و 600 هەزار كەس كەمدەبێتەوە، هاوكات 245 ملیار لە داهاتی نەتەوەیی خۆی لەدەستدەدات، هەموو ساڵێك.
ئەویش دوای هەفتەیەكی تر دەبێت كە خەڵكی سكۆتلەندا لەڕێگەی سێ وشەوە گەر رەزامەند بن، بەریتانییەكان تووشی شۆك دەكات كە وشەی (بەڵێ)یە كە ئینگلیزییەكەی (YES)ە.
ئەگەر دانیشتوانی سكئۆتلەندا كەژمارەیان 5 ملیۆن و 400 هەزار كەسە، رۆژی 18ی ئەم مانگە بەبەڵێ دەنگ بدەن بۆ جیابوونەوە لەبەریتانیا ئەوا 10% بۆ 11%ی پارەی ئیستەرلینیش لەدەستدەدەن، بەڵام وەك پسپۆڕان دەڵێن، بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو ئەو زیانە دەچێتە سەر حیسابی بەریتانییەكان.
هەر بە جیابوونەوە، داهاتی ناوخۆی هاوڵاتییەكی سكۆتلەندی لە 39 هەزار دۆلارەوە بۆ 45 هەزار دۆلار بەرز دەبێتەوە، هاوكات داهاتی ساڵانەی سكۆتلەندا دوای 5 ساڵ لەجیابوونەوە، بۆ 15% بەرز دەبێتەوە.
ماوەی 313 ساڵە، سكۆتلەندا بەشێكە لەبەریتانیا، واتە لەساڵی 1701ەوە.