ووڵات نێت |
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، له‌ئێستادا له (10) ویلایه‌تی ئه‌مریكا جۆره ڤایرۆسێكی ناڕون بڵاوبۆته‌وه، كه توشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی به‌هه‌مانشێوه‌ی نه‌خۆشی سه‌رمابونه، به‌ڵام زۆر مه‌ترسیدارتره.
ماڵپه‌ڕی (RT) ڕوسیا ئه‌لیه‌وم بڵاویكرده‌وه، بنكه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه، ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه تا ئێستا نه‌ناسێنراوه، زیاتر توشی منداڵ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار پێنج ساڵه‌وه‌یه‌و نه‌خۆشی ڕه‌بۆیان له‌گه‌ڵدایه.

سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، ڕۆژانه (70) حاڵه‌تی نوێ ئه‌و نه‌خۆشیه تۆمارده‌كرێت، ئه‌و ڤایرۆسه زیاتر له‌ویلایه‌ته‌كانی (كۆلۆرادۆ‌و میسور)ی ئه‌مریكا به‌ربڵاوه.
نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه بریتیه له‌به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش، پژمین، كۆكه‌و دروستبونی ئازار له‌هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش، ده‌ستنیشانكردنی نیشانه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه، له‌سه‌ره‌تادا زۆر قورسه تاوه‌كو نیشانه قورسه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، تائێستاش هیچ جۆره ڤاكسینێك بۆ ئه‌و جۆره ڤایرۆسه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.