نوێترین

recent

10/09/2014

كێ وه‌ری ده‌گرێت؟ 1300پارچه‌ زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

ووڵات نێت |

وەزارەتی شارەوانیرایدەگەیەنێت كە بەم نزیکانە زەوی بەسەرئەو زیندانیە سیاسیانە دابەش دەکرێت کە فەرمانی زەوی وەرگرتنیان ھەیە ئەمەش لە رێگای تیرو پشكەوە دەبێت .

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە: ئەمرۆ 10ی ئەیلول بەسەرپەرشتی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت سەبارەت بەدواھەنگاوەکانی پێدانی زەوی بەزیندانیانی سیاسی و کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ئەو زەویانەی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان ھەیە ئەنجامدراوە .

لە راگەیاندراوەکە ئەوەش هاتووە: بەمنزیکانە لەھەولێر تیروپشک بۆ ئەو زەویانە دەکرێت کە بۆ زیندانیانی سیاسی تەرخانکراون .

لەبارەی دواكەوتنی دابەشكردنی زەویەكانیش ئەنجومەنی وەزارەتی شارەوانی ھۆکارەكەی بۆ نەبونی زەوی گێراوەتەوە، بەڵام دووپاتی کردۆتەوە کە بەم نزیکانە بە تیروپشک زەویەکانی ھەولێر دابەش دەکرێت .

لە كۆبونەوەكەدا لەسەر نەھێشتنی زیادەرۆیی لەسەر موڵکی گشتی بریاردراوە لێژنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچونی بەردەوام بکەن بۆ رێگری کردن لە زێدەرۆیی بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و یەکە ئیداریەکانی ناوچەکە بەپشت بەستن بە رێساو یاساکان .

جێی باسە لە شاری ھەولێر 800 زیندانی سیاسی فەرمانی زەوی وەرگرتنیان ھەیە و لە دھۆکیش بە ھەمان شێوە ٥٠٠ زیندانی سیاسی ھەیە و لە بڕیارەکەی وەزارەتی شارەوانی سودمەند دەبن .

Picsart-24-02-23-21-31-09-085