نوێترین

recent

10/09/2014

زیندانیانی سلێمانی ھەوڵی ھەڵھاتن دەدەن

ووڵات نێت |

ژمارەیەک زیندانی لە زیندانیانی چاکسازی گەورانی سلێمانی پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان دەدەن و ھەوڵی ھەڵھاتن دەدەن.

پەیامنێرمان لە شوێنی رووداوەکە پێی ڕاگەیاندین: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٨٠ زیندانی لەبەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی  سلێمانی، لەکاتی گواستنەوەیاندا بۆ بینای نوێی چاکسازی، پەلاماری ھێزە ئەمنییەکانیان داوەو دەرگاو پەنجەرەی چەند ژورێکیشیان شکاندووە.


ئاشکراشیکرد، زیندانییەکان بەمەبەستی ھەڵاتن، خۆیان گەیاندۆتە ھۆڵی سەرەکی زیاندانییەکەو ھەوڵدەدەن دەرگای ئەو ھۆڵەش بشکێنن و بگەنە دەرگای سەرەکی.


پەیامنێرمان ئەوەشی راگەیاند، لەئێستادا ھێزێکی زۆری پۆلیس و ئاسایش و دژە تیرۆر، چواردەوری بینای چاکسازییەکەیان گرتووەو دەیانەوێت بارودۆخەکە ئارام بکەنەوەو زیندانییەکان بکەنەوە نێو زیندانییەکانی خۆیان.


بینای نوێی ئەو چاکسازییە دەکەوێتە تەنیشت بینای کۆنی چاکسازی گەورانی سلێمانی لەنێو فەرماندەیی گشتی ھێزەکانی ٧٠ .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085