

وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند :"هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان وه‌ك پێویست نین و هه‌رێم پێویستى به‌هاوكاریی سه‌ربازی زیاتره".
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی سنووری جه‌له‌ولا و ناوچه كوردستانییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دیاله، شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشوی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاژانسی ئانادۆڵوى وتوه :"ره‌وشی ئاسایش له‌سنووره‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لای جه‌له‌ولا و ناوچه‌كانی تر ئاساییه و ژیان تێیدا به‌رده‌وامه به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعشدان چۆڵكراون و بارودۆخ خراپه".
وه‌زیری پێشوی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه هاوكات فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له سنووری خانه‌قین و جه‌له‌ولا باسی له هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه و ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو :"هه‌ر شتێك هاتبێت بۆ پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه دابه‌شكراون و به‌پێی پێویست دراوه‌نه‌ته هێزه‌كان".
شێخ جه‌عفه‌ر نه‌یشاردۆته‌وه كه ئه‌و هاوكاریانه‌ی هاتوون بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌چاو پێویستی هێزه‌كانی "پێشمه‌رگه" كه‌من و رایگه‌یاندووه :"ئێمه خوازیارین هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی زۆرمان بۆ بێت، چونكه هێزه‌كانمان پێویستی ته‌واوی به‌پێداچوونه‌وه و راهێنان و پێداویستی سه‌ربازی هه‌یه".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رێكه‌وتنی نێوان سوپای عێراق و هۆزه عه‌ره‌به‌كان له سنووری جه‌له‌ولا و ناوچه‌كانی نزیك پارێزگای كه‌ركوك له دژی كورد، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شێخ شه‌عفه‌ر وتویه‌تى "ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه، هه‌ر ده‌نگۆیه ئه‌گه‌ر دوولایه‌ن بۆ دژایه‌تی لایه‌نێك رێكه‌ون وه‌ها ئاسان نییه بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن".