
ووڵات نێت |
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەنیازی ئەوە یە گۆڕانكاری لە شێوازی تاقیكردنەوەكانی پۆلی (12)ی ئامادەیی بكات و سەرجەم پرسیارەكان بكات بە شێوازی هەڵبژاردن، ئەمەش پاش وەرگرتنی بۆچونی كەسانی شارەزاو پسپۆر لە بواری پەروەردەدا.
لە داواكارییەكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی سەرجەم پسۆڕان و شارەزایانی بواری پەروەردەی كردووەرایدەگەیەنێت كەوا ئیمە وەك وەزارەت پێمان باشە ١٠٠% بە شیوازی هەلبژاردن (اختیار من متعدد) بێت.
دەقی داواكارییەكەی وەزارەتی پەروەردە.....
داواكاریەك لە وەزارەتی پەروەردە بۆ كەسانی پسپۆرو شارەزا.
بەڕێزان وەك ئەركیك لە پیناو هەولدانی زیاتر بۆ بنیادنانەوەی سیستەمی پەروەردە و بەرەوپیشچوونی ئاستی زانستی، لە هەمبەر پلان دارشتن و خزمەت گەیاندن بە كەرتی پەروەردە، جگە لە هەبوونی بۆچوونی كەسانی پسپۆر و شارەزایانی ناو وەزارەتی پەروەردە ،هەر بۆچوون و پلان و پرۆژەیەكی گونجاو كە خزمەت بە بواری پەروەردە بكات بەو پەری ئامادەیی بە هەندی وەردەگرین. بۆ ئەم مەبەستە وەك دەستپیكی راویژكردنمان پرسیك دەخەینەروو تاكو بتوانین سوود لە بیرۆكەكانی ئیوەی بەریز وەربگرین، هەلبەتە ئەمە دواهەمین پلانی وەزارەتەكەمان نیە. پرسەكەمان ئەوەیە لە ئیستادا پرسیارەكانی تاقی كردنەوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە ٥٠% بە شیوازی هەلبژاردنە(اختیار من متعدد) و لە ٥٠% تری بە شیوازی دارشتنە(مقالی).
بۆ سالانی داهاتوو پیتان باشە بە چ شیوازیك بیت تا سوود بە زانست و پەروەردەی وولاتمان بگەیەنیت؟ وەك خۆی بیت یان بیرۆكەیەكی دیكەتان پی باشە؟ ئیمە وەك وەزارەت پیمان باشە ١٠٠% بە شیوازی هەلبژاردن ( اختیار من متعدد) بیت. تكایە سەرجەم داواكاریە زانستیەكانتان ئاراستەمان بكەن بەم ناونیشانەی خوارەوە.
ماڵپەڕ:moe-krg.com
فەیسبووك:- MOE KRG وەزارەتی پەروەرده
ئیمیڵ: media@moe.krg.org