

به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بۆ شاری موسڵ‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌روی، ده‌یان خێزانی زێبارییه‌كانی موسڵ ئاواره‌ی سنوری قه‌زای ڕانیه بون‌و بونه‌ته كێشه له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌سایتی ده‌ستوورنێتی راگه‌یاندوه ئه‌و خێزانه زێباریانه‌ی پێشتر به‌هۆی دوژمانه‌یه‌تیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ناوچه‌كانی موسڵ نیشته‌جێ ببون، به‌ڵام دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ موسڵ، به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ئاواره بون‌و بونه‌ته جێگه‌ی ناڕه‌زایی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:"مه‌سعود بارزانی ناڕه‌زایی له‌هاتنی ئه‌و ئاواره زێباریانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د‌و بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه ئاواره زێباریانه له‌سنوری رانیه ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی‌و خودی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، پشتگیری له‌و ئاوارانه كردوه‌و داواكه‌ی بارزانی ره‌تكردۆته‌وه".
"تائێستا ئاواره زێبارییه‌كان له‌سنوری رانیه‌دا ماونه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ریه‌كی زۆریان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌و یه‌كێتى دروستكردوه‌و كێشه‌كه به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه".