

دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌گوندێكی سه‌ربه‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و له‌نزیك چیای حه‌مرین چه‌ند ئاڵایه‌یه‌كی خۆیان هه‌ڵده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه راوده‌نرێن و گونده‌كه‌ش كۆنترۆڵ ده‌كرێت و له‌جێگه‌ی ئاڵای داعش ئاڵای پیرۆزی كوردستان هه‌ڵده‌كه‌ن.
ره‌حیم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 15-9-2014 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعشه‌وه له گوندی عومه‌ر مه‌ندانانی سه‌ربه‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په له‌نزیك چیای حه‌مرین ئاڵای داعشیان هه‌ڵكردبوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كه‌و تیرۆرستان هه‌ڵهاتن.
رونشیكرده‌وه: دواتر ته‌واوی ئه‌و ئاڵایانه‌ی كه‌داعش هه‌ڵیكردبوون هه‌ڵكه‌نراون و له‌جێگه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان هه‌ڵكرایه‌وه.
ره‌حیم محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دۆخی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په زۆر ئارامه‌و ته‌واوی گونده‌كانیشی له‌ئێستادا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان و خه‌ڵكی ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و متمانه‌ی زۆریان به‌پێشمه‌رگه هه‌یه.