

ووڵات نێت/
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان و حكومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌ن تا هاوكاریی زیاتر
پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، سه‌رۆكی حكومه‌تیش داوا ده‌كات UN و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عیراق، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی ئه‌یلوولی 2014 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، خاتوو ڤالێری ئامۆس جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخه‌ری نووسینگه‌ی كاروباری مرۆییی UN و شاندێكی یاوه‌ری تاتوتوێی كێشه و گرفتی كه‌مپه‌كان له ڕووی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و ژیارییه‌وه كرد و مه‌ترسیی خۆیان له ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان ده‌ربڕی.
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌فدی یاوه‌ری دووپاتیشیان كرده‌وه كه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان و حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و یارمه‌تیی زیاتر پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، تا بتوانێت به شێوه‌یه‌كی باشتر خزمه‌تی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بكات.
پێشتریش شاندی UN سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌رانی له سنووری پارێزگای دهۆك كردبوو، له‌و باره‌یه‌شه‌وه، پوخته‌ی دید و تێبینییه‌كانی خۆیان ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاواره‌كان و كێشه و گرفته‌كانیان خسته ڕوو، سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه وێڕای زۆریی ژماره‌ی ئاواره‌كان و سنوورداریی تواناكان، پێشوازی لێ كردوون و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش كردوون.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی‌كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌رگاكانی به ڕووی هه‌موو په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا كردووه‌ته‌وه و وێڕای سنوورداریی تواناكانیشی، هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كی پێویستی پێشكه‌ش كردوون، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه پێداویستییه‌كانی ڕه‌وشه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی تواناكانی حكوومه‌ته، به تایبه‌تی كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به هۆی نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم له قه‌یرانێكی سه‌ختی داراییدایه، بۆیه داوای كرد كه UN و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عیراق، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.