نوێترین

recent

14/09/2014

مالیکی به‌نیازه‌ ده‌ست به‌سه‌ر وه‌زاره‌تێکدا بگرێ

ووڵات نێت/

نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەیەوێت لە رێگای حاجم حەسەنییەوە دەست بە سەر وەزارەتی بەرگری عێراقدا بگرێت.
کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاویان کردەوە نوری مالیکی کار بۆ ئەوە دەکات  د.حاجم حەسەنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە ئیئتلافی دەوڵەتی قانون  پۆستی وەزیری بەرگری عێراق وەربگرێت.
بەڵام پێدەچێت سوننەکان ئەم داوایەی مالیکی ڕەت بکەنەوە چونکە لە نیازی گەیشتوون کە دەیەوێت لە رێگای حەسەنییەوە دەست بەسەر ئەو وەزارەتەدا بگرێت.
لە چوار ساڵی رابردوو نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ھەردوو وەزارەتی ناوخۆو بەرگری بەرێوەبردو لە سایەی ئەودا، جگە لە خراپبوونی بارودۆخی ئەمنی عێراق بە دەیان گەندەڵی گەورە لەو دوو وەزارەتە ئاشکرابوو.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085