

سیناتۆرێکی پێشووی ئەمریکا پێی وایە واشنتۆن نەی توانیوە رێگربێت لەوھاوکارییە داراییانەی کە سعودیە بۆ رێکخراوی داعش دەینێرێت”بوب گراھام” سیناتۆرێکی پێشوی ئەمریکاو سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەکانی روودای ١١ سپێپتەمبەرە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ” ئندیپێندیت ” ی ئەمریکی رایگەیاند وولاتی سعودیا سەرچاوەیەکی سەرەکی داراییەکانی داعشە و لەئێستا و رابردووشدا ھاوکاری رێکخراوە تیرۆرستیەکانی وەک قاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعشی کردووە . ئەو سیناتۆرەی ئەمریکا رەخنەش لە لە واشنتۆن دەگرێت کە نەیواتوانیوە رێگریبکات لە ھاوکاریە داراییەکانی کە شانشینی سوعودیا بۆ رێکخراوی تیرۆرستی داعش و گروپە توندرەوەکان دەینێرێت.