

ووڵآت نێت/
گۆڤاری (فرۆیندین)ی ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە كەزەعفەران باشترین خۆراكە بۆ دەركردنی ژەهر لەلەش بەوپێیەی ئەو مادانەی كەتێیدایە جگەرە چالاك دەكات و ژەهر لەلەش دەكاتە دەرەوە.
گۆڤارەكە لەزاری شارەزایەكەوە ئاماژە بەوەدەكات كەدەكرێ بڕێك لەزەعفەران لەكوپێك ئاودا بتوێنرێتەوەو بەیانیان بخورێت بۆ دەركردنی ژەهر لەلەش و دەستپێكردنی رۆژێكی نوێ بەچالاكییەكی زیاترەوە.
هاوكات گۆڤارەكە هۆشداری دەدات لەوەی نابێ هەموو رۆژێك ئاوی زەعفەران بخورێت بەڵكو تەنیا مانگی جارێك بەسە بۆ خواردنەوە و بەدەستهێنانی سودەكانی.
لەروویەكی ترەوە زەعفەران كاریگەرییەكی تری هەیە لەسەر جوانی، بەجۆرێك خۆشتن بەئاوی زەعفەران سودی هەیە بۆ بەدەستهێنانی پێستێكی جوانی بێ گرفت و نەرم، هاوكات دەكرێ بكرێتە خۆراكەوە بۆ بەدەستهێنانی تامێكی خۆش بۆ خواردن.