نوێترین

recent

11/09/2014

ئه‌مرۆ له‌ مێژوودا 11ی ئه‌یلول


11/9

---- / ڕۆژی سەری ساڵی قیبتییەكان.
---- / ڕۆژی مامۆستا لە (ئەمریكای باشوور).
0284 / بەپێی رۆژژمێری (قیبتی) یەكان، لەم ڕۆژەدا (دیۆكلیتیانوس) دەستی بەسەر حوكمڕانی ئیمپراتۆریەتی (رۆمانی) دا گرتووە.
1524 / لەدایك بوونی (پییر دە رۆنسار) شاعیری (فەرەنسی).
1526 / هەڵگیرسانی جەنگی (مۆهاكس) لەنێوان (عوسمانی) یەكان و (مەجەر) یەكان، ئەو جەنگە بەسەركەوتنی (عوسمانی) یەكان كۆتایی هات و ناوچەی (بۆدا) ش كۆنترۆڵ كرا.
1565 / هێزەكانی (عوسمانی) یەكان لەشاری (ماڵتا) پاشەكشەیان كرد.
1609 / فەرمانی دەركردنی سەرجەم موسڵمانەكانی شاری (ڤاڵانسیا) دراو ئەوەش بووە سەرەتایەك بۆ دەركردنی موسڵمانەكانی (ئیسپانیا).
1609 / (هێنری هیدسۆن) دوورگەی (مانهاتن) ی دۆزیەوە.
1697 / جەنگی (زەنتا)، لەو جەنگەدا (عوسمانی) یەكان بەسەر (سربەكان) سەركەوتن.
1708 / (كارلی 12) ی پاشای (سوید) هەڵكشانی هێزی ووڵاتەكەی بەرەو (مۆسكۆ) راگرت، بەڵام دواتر تووشی شكستێكی گەورەبوویەوەو لەوەوە بەدواوە وەك زلهێزێكی (ئەوروپا) نەناسرا.
1709 / هەڵگیرسانی جەنگی (مالپلاكیە)، لەو جەنگەدا (بەریتانیا) لەلایەك و (هۆڵەنداو نەمسا) ش لەسەرێكی ترەوە دژایەتی (فەرەنسا) یان دەكرد.
1733 / كۆچی دوایی (فرانسۆ كۆبران) نووسەری نۆتەكانی مۆسیقای (فەرەنسی).
1786 / سەرەتای كۆنگرەی (ئاناپۆڵیس).
1789 / (ئەلێكساندەر هامیڵتۆن) وەك وەزیری خەزێنە لە (ئەمریكا) دەستنیشان كرا.
1816 / لەدایك بوونی (كارل زایس) ی زانای (ئەڵمانی) و دۆزەرەوەی عەدەسەی چاو.
1823 / كۆچی دوایی (دێڤید ریكاردۆ) ئابووریزانی (بەریتانی).
1830 / دامەزراندنی كۆماری (ئیكوادۆر)، بەڵام بەشێك بوو لە كۆنفیدرالی (كۆڵۆمبیا).
1840 / (بەریتانیا) شاری (بەیروت) ی بۆردومان كردو (موحەمەد عەلی پاشا) ی ناچاری كشانەوە كرد كەدەیویست بچێتە (سوریا).
1865 / كۆچی دوایی (لویس لامۆریسییر) سەركردەی سەربازی (فەرەنسی).
1885 / لەدایك بوونی (دێڤید هێربەرت لۆرانس) ئەدیبی (ئینگلیز) ی، ناوبراو لە ساڵی (1930) كۆچی دوایی كردووە.
1888 / كۆچی دوایی (دۆمینگۆ فاوستینۆ سارمینتۆ) ی سەرۆكی (ئەرجەنتین).
1893 / لەدایك بوونی (حوسێن حوزنی موكریانی) نووسەرو رۆژنامەنووسانی (كورد).
1895 / لەدایك بوونی (نور عەلی ئیلاهی) فەیلەسوف و مۆسیقارو قازی (ئێران) ی.
1900 / لەدایك بوونی (سیمۆن لاڤۆچكن) نەخشەكێشی فڕۆكەی (رووسی).
1903 / لەدایك بوونی (تیۆدۆر ئادۆرنۆ) فەیلەسوف و كۆمەڵناسی (ئەڵمانی).
1917 / لەدایك بوونی (فەردیناند ماركۆس) ی سەرۆكی (فلیپین).
1920 / (شێخ مەحمودی حەفید) بووە حاكمداری (سلێمانی).
1922 / ڕاگەیاندنی ئینتیدابی (بەریتانیا) لەسەر (فەڵەستین).
1922 / بەڵێننامەی (قارس) لەنێوان ووڵاتانی (توركیا و كۆمارەكانی رووسیا و ئەرمینیا و ئازەربایجانی سۆڤیەتی) لەشاری (یەریڤان) ی (ئەرمینیا).
1926 / (بینیتۆ مۆسۆلۆلینی) لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو.
1930 / گڕكانی (سترۆمبۆلی) لەدوورگەی (سقلیە) لەووڵاتی (ئیتاڵیا) كارەساتێكی گەورەی نایەوە.
1930 / لەدایك بوونی (ساڵح سەلیم) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1931 / (ئیتاڵیا) ییەكان فەرمانی دەستگیركردن و لە سێدارەدانی (عومەر موختار) ی تێكۆشەری (لیبیا) یان دەركرد.
1935 / لەدایك بوونی (جێرمان ستیبنۆڤیتش تیتۆڤ) كەشتیەوانی ئاسمانی (ڕووسی).
1935 / لەدایك بوونی (تەهانی راشید) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1937 / (ساڵح قەفتان) یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (زبان) ی لە (سلێمانی) دەركرد.
1941 / (ئەڵمانیای نازی) جەنگی لەدژی (ئەمریكا) راگەیاند.
1941 / باڵەخانەی (پنتاگۆن) دەست بەدروستكردنی كرا.
1943 / لەكاتی جەنگی جیهانی یەكەم هێزەكانی (ئەڵمانیا) ووڵاتی (كۆسۆڤۆ) یان داگیركرد.
1945 / گرێدانی كۆنگرەی پێنج لە شاری (لەندەن) لە نێوان ووڵاتەكانی (ئەمریكا و یەكێتی سۆڤیەت و چین و بەریتانیا و فەرەنسا).
1945 / لەدایك بوونی (فرانز پیكن پاوەر) یاریزانی بەناوبانگی (ئەڵمانی).
1945 / (هیدیكی تۆگۆ) ی سەرۆك وەزیرانی پێشووی (ژاپۆن) هەوڵیدا خۆی بكوژێت، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.
1948 / لەشاری (هەولێر) عەقیدی خانەنشین (ئەمین رەواندوزی) ڕۆژنامەی (هەتاو) ی دەركرد.
1948 / كۆچی دوایی (موحەمەد عەلی جەناح) دامەزرێنەری (پاكستان) ی نوێ.
1950 / كۆچی دوایی (جۆن سمۆتس) سەرۆك وەزیرانی (باشووری ئەفریقیا).
1950 / (فلۆرانس چادویك) یەكەم ئافرەت بوو لەجیهان لەدەریای (مانش) پەڕیەوە.
1952 / (چارلیز هۆفناگل) وەك یەكەم پزیشك و یەكەم نەخۆش دەرچەی دەستكردی بۆ دڵی خۆی داناو دواتریش پەرەی پێدا.
1956 / كارگەی جگەرەو پوختەكردنی تووتن لەشاری (سلێمانی) بەبەهای پێنج ملیۆن دینار دامەزرا.
1960 / لەدایك بوونی (ئەشرەف عەبدولباقی) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1961 / لەكارگەی جگەرەی (سلێمانی) جگەرە دروستكرا.
1961 / بەڕێبەرایەتی (مەلا موستەفا بارزانی) بڵێسەی شۆڕشی ئەیلول دەستی پێكرد.
1962 / ئاژانسی هەواڵی (تاس) ی ڕووسی هەواڵێكی ئاشكرا كرد كە تیایدا ئەوە بەدەركەوت كە حكومەتی (ڕووسیا) كۆمەڵە موشەكێكی لە خاكی (كوبا) دا داناوە.
1963 / لەدایك بوونی (ئەشرەف عەبدولباقی) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1964 / كۆتایی هات بەكارەكانی كۆنگرەی ووڵاتانی عەرەبی لەشاری (ئەسكەندەریە) كەلەسەر داوای (جەمال عەبدولناسر) سازكرابوو.
1965 / لەدایك بوونی (بەشار ئەسەد) ی سەرۆكی (سوریا).
1965 / دامەزراندنی (پارتی دیموكراتی كوردستان) لە (كوردستانی باكوور).
1966 / لەدایك بوونی (كازم ساهیر) گۆرانی بێژی بەناوبانگی (عێراق) ی.
1971 / هەریەكە لە ووڵاتەكانی (بەحرێن و ئیمارات) بوونە ئەندامی كۆمەڵەی ووڵاتانی عەرەبی.
1971 / ڕۆژنامەی (برایەتی) (17) ژمارەی لەشاری (سلێمانی) بڵاوبوویەوە، ئەو رۆژنامەیە (دارا تۆفیق) سەرنووسەرو (رەمزی قەزاز) سەرپەرشتیاری بوو، دواتر گواسترایەوە بۆ (بەغدا).
1971 / دەستوور لەووڵاتی (میسر) پەسەندكرا.
1973 / لەكاتی ئەنجامدانی كودەتایەكی سەربازی، (سلڤادۆر ئالیندی) سەرۆكی (چیللی) كوژرا.
1975 / كۆچی دوایی (مەلا سەید عەبدولغەفوری بانەیی) زانای ئایینی (كورد) لەتەمەنی (45) ساڵیدا.
1975 / دامەزراندنی پارتی (پاسۆك) لە (كوردستان).
1975 / كۆچی دوایی (موحەمەد مەردۆخی) زاناو مێژوونووسی (كورد).
1982 / دامەزراندنی (یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان).
1988 / كۆچی دوایی (لویس ئەلفاریز) ی فیزیازانی (ئەمریكی).
1990 / لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا (جۆرج بۆش) ی سەرۆكی (ئەمریكا) هەڕەشەی بەكارهێنانی جەنگی كرد لەدژی سوپای (عێراق) و دەركردنیان لە (كوەیت).
1990 / بارەگای ڕێكخراوی كۆمكاری ووڵاتانی عەرەبی لەووڵاتی (توونس) ەوە گەڕایەوە شاری (قاهیرە) ی (میسر).
1991 / لەئەنجامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی (سعودی) (263) سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
1991 / دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان لەشاری (هەولێر).
1992 / كۆچی دوایی (رەشاد موفتی) زانای گەورەی ئاینی لەشاری (هەولێر).
2001 / هێرش كرایە سەر هەردوو ناوەندە ستراتیژییەكانی (ئەمریكا) لە (واشنتۆن) و ڕوانگەی جیهان بۆ (ئەمریكا) گۆڕدراو ڕووداوی بەناوبانگی (11 ی ئەیلول) دروست بوو.
2003 / كۆچی دوایی (ئانا لیند) وەزیری دەرەوەی (سوید) ی.
2003 / كۆچی دوایی (جۆن ریتەر) ی دەرهێنەر.
2005 / سوپای (ئیسرائیل) ی لەكەرتی (غەززە) كشایەوە.
2010 / كۆچی دوایی (موحەمەد فەتحی عەبدولباقی) بیرمەندی بەناوبانگی ئیسلامی لە (میسر).
Picsart-24-02-23-21-31-09-085