
10/9
---- / ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی خۆكوشتن.
0920 / لەدایك بوونی (لویسی چوارەم) ی پاشای (فەرەنسا).
0954 / كۆچی دوایی (لویسی چوارەم) ی پاشای (فەرەنسا).
1169 / لەدایك بوونی (ئالكسیۆسی دووەم) ئیمپراتۆری (بێزەنتی) یەكان.
1624 / لەدایك بوونی (تۆماس سیدنهام) پزیشكی (ئینگلیزی).
1659 / لەدایك بوونی (هێنری بەرسل) نووسەری مۆسیقای (بەریتانی).
1775 / لەدایك بوونی (مۆرای ماكسۆیل) گەورە سەركردەی سەربازی (بەریتانی).
1797 / كۆچی دوایی (ماری وێلستۆنكرافت) نووسەری (ئینگلیزی).
1798 / لەجەنگی كەنداوی (سانت جۆرج) هێزەكانی (هیندۆراسی بەریتانی) هێزەكانی (ئیسپانیا) یان تێكشكاند.
1813 / هێزەكانی (ئەمریكا) سوپای دەریایی (بەریتانیا) یان لەجەنگی (ئیری) تێكشكاند.
1823 / (سیمۆن پۆتیڤار) بووە سەرۆكی (پیرۆ).
1844 / مۆركردنی ڕێككەوتنامەی (تەنجە) و كۆتایی هاتنی جەنگی (فەرەنسا) لەدژی (مەراكیش).
1846 / (ئیلیاس هاو) ئامێری درومانی داهێنا.
1859 / لەدایك بوونی (نۆرمان كۆلی) كیمیازانی (بەریتانی).
1890 / لەدایك بوونی (فرانتس فەرفل) ئەدیبی (نەمسا) یی.
1890 / لەدایك بوونی (مۆرتیمەر ویلەر) شوێنەوارناسی (ئوسكوتلەندی).
1892 / لەدایك بوونی (ئارسەر كۆمپتۆن) فیزیازانی (ئەمریكی).
1898 / لەدایك بوونی (والدۆ سیمۆن) ئەندازیاری میكانیكی و داهێنەری مادەی (pvc) لەساڵی (1926).
1910 / كۆچی دوایی (تۆڵستۆی) گەورە نووسەری (ڕووسیا).
1918 / لەكاتی جەنگی ناوخۆیی (رووسیا) هێزەكانی سوور توانیان دەستبگرن بەسەر (قازان).
1919 / ڕێككەوتنامەی (سان جەرمان) لە نێوان هاوپەیمانەكان و (نەمسا) دەربارەی كەمینەكان.
1923 / (ئێرلەندا) بووە ئەندامی كۆمەڵەی نەتەوەكان.
1931 / لەدایك بوونی (فیلیپ بیكەر هۆل) ئەكتەری (ئەمریكی).
1932 / دامەزراندنی پۆلیسی نێودەوڵەتی ناسراو بە (ئینتەرپول).
1933 / لەدایك بوونی (یەڤگینی ڤاسیلیڤیچ) گەشتییەوانی ئاسمانی (رووسی).
1934 / لەدایك بوونی (ماكسی ئاندرسۆن) یەكەم كەس كەبەهۆی بالۆنەوە بەسەر زەریای ئەتڵەسی پەڕیەوە لەساڵی (1978).
1937 / لەدایك بوونی (جارد دایمۆند) زیندەوەرزان و جوگرافیناسی (ئەمریكی).
1937 / گرێدانی كۆنگرەی (لیۆن) دەربارەی جەنگی ناوەخۆیی (ئیسپانیا).
1939 / لەدایك بوونی (عەلی موفیدی) ئەكتەری سینەمایی (كوەیت) ی.
1940 / لەكاتی جەنگی جیهانی دووەمدا فڕۆكە (ئەڵمانی) ییەكان كۆشگی (باكینگهام) ی شاهانەیان لەشاری (لەندەن) بۆردومان كرد.
1941 / لەدایك بوونی (فادیە عەكاشە) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1941 / لەدایك بوونی زانای (ئەمریكی) (ستیڤن جای گۆلد) زیندەوەرزانی زیندەوەرە كۆنەكان.
1943 / لەكاتی جەنگی جیهانی دووەم، هێزەكانی (ئەڵمانیا) شاری (رۆما) یان داگیركرد.
1944 / لەناو هێزەكانی (بەریتانیا) یەكەیەكی سەربەخۆ بە (جولەكە) كان دامەزرا.
1945 / (مەلا موستەفا بارزانی) ڕاپەڕینەكانی لەدژی سوپای (عێراق) لەناوچەی (مۆرك) دەست پێكرد.
1946 / لەدایك بوونی (میشال ئالیۆ ماری) سیاسەتمەداری (فەرەنسی).
1948 / كۆچی دوایی (فەرناندۆی یەكەم) ی پاشای (پورتوگال).
1949 / كۆچی دوایی (ئەحمەد سالم) ی ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1952 / كاندید كردنی (موحەمەد عەبدولخالق حەسونە) وەكو ئەمینداری گشتی كۆمەڵەی ووڵاتانی عەرەبی لە جێگەی (عەبدولرەحمان عەزام).
1959 / لەدایك بوونی (فەریدە سەیف نەسر) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1959 / گرێدانی كۆنگرەی یەكەمی مامۆستایانی (كورد) لە شارۆچكەی (شەقڵاوە).
1960 / دامەزرانی ڕێكخراوی (ئۆپێك).
1961 / گەیشتنی هێزی ووڵاتانی عەرەبی هاوبەش لەسەر داواكاری كۆمەڵەی ووڵاتانی عەرەبی بۆ ووڵاتی (كوەیت) لەدوای ئەوەی (عەبدولكەریم قاسم) هەرەشەی داگیركردنی كرد.
1971 / كۆچی دوایی (نیكیتا خرۆشۆف) سەرۆكی (یەكێتی سۆڤیەت).
1973 / گرێدانی كۆنگرەی لوتكەی ووڵاتانی عەرەبی لە شاری (قاهیرە) بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی جەنگی پێشوو.
1975 / كۆچی دوایی (جۆرج باگێت تۆمسۆن) فیزیازانی (ئینگلیزی).
1977 / ڕێككەوتنی نێوان (ئەمریكا و پەنەما) ، كەتێیدا وویلایەتە یەكگرتووەكان كەناڵی (پەنەما) ی رادەستی ووڵاتەكەی كردەوە.
1979 / كۆچی دوایی (ئۆگیستینۆ نیتۆ) سەرۆكی (ئەنگۆلا).
1983 / كۆچی دوایی (فلیكس بلۆخ) فیزیازانی (سویسری).
1990 / لەدوای پچڕانی پەیوەندییەكانیان بۆ ماوەی (10) ساڵ كۆماری ئیسلامی (ئێران) رازی بوو لەسەر ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ (عێراق).
1990 / پاپا (یۆحەنا پۆڵسی دووەم) ی پاپای (ڤاتیكان) كەنیسەی گەورەی ئاشتی لەشاری (مۆسكۆ) كردەوە.
2002 / (سویسرا) بووە ئەندامی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان.
2003 / كەسێك لەشاری (ستۆكهۆڵم) لەووڵاتی (سوید) پەلاماری (ئانا لیند) ی وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتەیداو كوشتی.
2006 / كۆچی دوایی (تاوفاهاو تۆبۆی چوارەم) ی پاشای (تونگە).
2007 / لەدوای دووركەوتنەوەی لەووڵاتەكەی بۆ ماوەی (7) ساڵ (نەواز شەریف) ی سەرۆكی (پاكستان) گەڕایەوە ووڵاتەكەی.
2009 / (میشال سلێمان) ی سەرۆكی (لوبنان)، (سەعد حەریری) راسپارد بۆ ئەوەی حكومەتێك پێكبهێنێت، بەڵام ئەو نەیتوانی.