فرانک شتاینمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامەی (بیلد ئام سۆننتاگ)، ئه‌مڕۆ (یه‌ك شه‌ممه) رایگه‌یاند دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی "ئەبێتە ھۆی ئاژاوە‌و نائارمی لە ناوچەکەدا، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دەراوسێ عێراقدا كێشه دروست ده‌كات."
وتیشی، "ھیوادارین یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزرێت‌و حکومەتێكی نوێ دابمەزرێ کە هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌خۆبگرێت."
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه، ھێزی پێشمەرگە بۆ شەڕی دژبه داعش چی پێویست بێ ئه‌وان ئەنجامی دەدەن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویستە یەکێتی ئەوروپا بۆ ھاوکاریکردنی ئەوانەی بە ھۆی ھێرشەکانی داعشەوە ئاوارە بوون‌و بۆ رێگریکردن لە پێشڕەوی داعش ھاوکاری پێویست پێشکەش بکات.
شتاینمایەر ئاماژەی بەوەکردووه کە ئاوارەکان پێویستییان بە شوێنی حه‌وانه‌وه هه‌یه، سوپای عێراق‌و بە تایبەتی ھێزی پێشمەرگەش پێویستی بە ھاوکاری سەربازی ھەیە.
لە بارەی ناردنی چەکیش وتی، "پێویستە بزانین ئێستا كورده‌كان چەکی کۆنی روسی‌و ئەمریکی بەکارده‌هێنن، ده‌بێت بزانین ئه‌وان پێویستیان بە چیه، له‌وانه‌یه ئێستا كاتی كاتی ئه‌وه‌یان نه‌بێت لەسەر سیستەمی چەکە رۆژئاواییەکان راھێنانیان پێ بکرێت."