نوێترین

recent

17/08/2014

4 سه‌رۆك‌و 4 بڕیاری‌ هێرشكردنه‌سه‌ر عێراق

وولات نێت | ئاوێنه‌

له‌ماوه‌ی‌ 24 ساڵی‌ رابردودا، ئه‌و چوار سه‌رۆكه‌ی‌ كه‌ یه‌ك به‌دوای‌ یه‌كدا حوكمی‌ ئه‌مه‌ریكایان كردوه‌، له‌ماوه‌ی‌ جیاجیادا بڕیاری‌ هێرشی‌ سه‌ربازییان بۆ سه‌ر عێراق ده‌ركردوه‌.

جۆرج بوشی‌ باوك، به‌مه‌به‌ستی‌ رزگاركردنی‌ كوه‌یت ساڵی‌ 1991 هێرشی‌ سه‌ربازیی‌ "گه‌رده‌لولی‌ بیابان"ی‌ بۆ سه‌ر عێراق راگه‌یاند.

بیل كلینتۆن له‌نێوان ساڵانی‌ 1996 بۆ 1998 به‌مه‌به‌ستی‌ ئیحتیواكردنی‌ رژێمی‌ سه‌دام، هێرشی‌ موشه‌كی‌ بۆ سه‌ر عێراق ده‌ستپێكرد، كه‌ گرنگترینیان ئۆپه‌راسیۆنی‌ "رێوی‌ بیابان" بو.

جۆرج بوشی‌ كوڕ، ساڵی‌ 2003 جه‌نگی‌ "رزگاركردنی‌ عێراق"ی‌ راگه‌یاند كه‌ بوه‌ هۆی‌ روخاندنی‌ رژێمی‌ سه‌دام.

باراك ئۆباما، چه‌ند رۆژێكه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ كه‌مایه‌تییه‌كان‌و هاوڵاتیانی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌عێراق‌و كوردستان‌و هاوكاریكردنی‌ هه‌رێم هێرشی‌ ئاسمانی‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی‌ داعش ده‌ستپێكردوه‌.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085