

ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت"فه‌رمانبه‌ران داوا ده‌كه‌ن ئیداره‌ی راپه‌ڕین بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، کە تایبه‌ته به زیادكردنی ماوه‌ی نیو سه‌عات بۆ ده‌وامی رۆژانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، فه‌رمانبه‌ران نیگه‌رانن‌و ده‌ڵێن ئێمه له كاتێكدا زۆربه‌ی مافه‌كانمان دابین نه‌كراوه، به‌ڵام ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌م كاته‌دا كه هه‌رێم توشی چه‌ندین قه‌یرانی دارایی‌و ئه‌منی بوه هه‌ستاوه به زیادكردنی ده‌وام له سه‌عات (8:00)ی به‌یانی بۆ (2:30)ی پاشنیوه‌ڕۆ.
وته‌بێژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین باسله‌وه‌شده‌كات، یه‌كێك له‌و ره‌خنه‌ی فه‌رمانبه‌ره مانگرتوه‌كان له بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی راپه‌ڕین بۆ زیادكردنی كاتی ده‌وام ئه‌وه‌یه كاروباری ئه‌وان تایبه‌ته به نه‌خۆشخانه‌و مه‌ڵبه‌ند‌و بنكه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌و فه‌رمانگانه‌ش ده‌وامیان زوتر ته‌واو ده‌بێت له‌و كاته‌ی كه ئیداره‌ی راپه‌ڕین بۆ ئه‌وانی دیاریكردوه.