

به‌پێی هه‌واڵێک که‌له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکراوه‌ته‌وه، بڕیاردراوە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 17/8/2014 موچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر دابینكردنی پێویستیه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان دژ به هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش و هاوكاری كردنی ئاواره‌كان كه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهشتووه، به‌پێی ئه‌و توانا داراییه‌ی كه له به‌ر ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.