نوێترین

recent

14/08/2014

له‌ تکریت شه‌ش چه‌كداری‌ داعش له‌ بۆسه‌یه‌کداکوژراون

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین، پێنج شه‌ممه‌، رایگه‌یاند شه‌ش چه‌كداری‌ داعش له‌ بۆسه‌یه‌كی‌ خۆبه‌خشاندا له‌ باشوری‌ تكریت كوژراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ (سۆمه‌رییه‌ نیوز) رایگه‌یاندووه‌ هێزه‌ خۆبه‌خشه‌كان، سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ باشوری‌ تكریت، بۆسه‌یان بۆ چه‌كدارانی‌ داعش ناوه‌ته‌وه‌و توانیویانه‌ شه‌ش چه‌كداری‌ داعش بكوژن و سێ ئۆتۆمبیلی‌ چه‌كداره‌كانیش تێكبشكێنن.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، هێز ئه‌منییه‌كان به‌ پاڵپشتی‌ خۆبه‌خشان، له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین، به‌رده‌وامن له‌ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085