نوێترین

recent

17/08/2014

سێ چەکداری داعش بەجلوبەرگی پێشمەرگەوە دەستگیردەکرێن


لەناحیەی سەعدییە، سێ چەکداری داعش کە جلوبەرگی ھێزەکانی پێشمەرگەیان لەبەربووە، لەلایەن چەکدارەکانی ھۆزەکانەوە دەستگیردەکرێن.
سەرچاوەیەک لە ھێزە ئەمنییەکانی عیراق بە ماڵپەڕی (ڕین) ی راگەیاندووە: ئەمڕۆ ١٧/٨/٢٠١٤ سێ چەکداری داعش کە جلوبەرگی ھێزەکانی پێشمەرگەیان لەبەرکردبوو، لەلایەن چەکدارانی ھۆزەکانەوە دەستگیرکران.
سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چەکدارانەی داعش کە سەرقاڵی ئەنجامدانی کردەوەیەکەی تیرۆریستی بوون لە گوندی (عەساکرە) ی سەر بەناحیەی سەعدیە، لەلایەن چەکدارانی ھۆزەکانەوە دەستگیرکراون و دواتر ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە کراون و لێکۆلێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085