

له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیدا که له سایتی یوتیوب بڵاوبووه‌ته‌وه که‌تیبه‌ی زلزال هه‌ڕه‌شه له چه‌کدارانی داعش ده‌که‌ن و ده‌ڵێن "هه‌موو ئه‌وانه به‌سزا ده‌گه‌یه‌نین که زیانیان به گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌کان گه‌یاندووه".
گرته ڤیدیۆکه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر یوتیوب بڵاوکراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌کراوه که‌تیبه‌ی زلزالی باڵی چه‌کداری که‌تیبه‌کانی موسڵ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌سزاگه‌یاندنی سه‌رجه‌م چه‌کدارانی داعش ده‌که‌ن و ده‌ڵێن " له‌ڕێگه‌ی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌که‌وه هه‌ڵده‌ستین به سزا گه‌یاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و داعشانه‌ی که به‌شداربوون له تێکدانی گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌کان ".