جیهان به‌گشتی به‌ئاگایه له‌وه‌ی كه رێكخراوی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به (داعش) رێكخراوێكی تیرۆریستیه و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژییه‌كانی ناوخۆی سوریا ئه‌و رێكخراوه دروستبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌م رێكخراوه كۆبوونه‌وه‌ته‌وه، توندڕه‌وه‌كان به‌ته‌نها پیاوان نین، به‌ڵكو له‌نێو داعش ژنانی توندڕه‌ویش هه‌ن كه رۆڵی دیاریان هه‌یه له‌ناو رێكخراوه‌كه له‌وانه‌ش ئه‌م شه‌ش ژنه به ترسناكترینی ناو داعش هه‌ژمار ده‌كرێن. 1. جمكه به‌ریتانیه‌كه: سه‌لما و زوهره به‌ڕه‌گه‌ز سۆماڵی جمكه‌ن و مانگی رابردوو له‌به‌ریتانیاوه چوونه‌ته سوریا بۆ په‌یوه‌ندیی كردن به داعشه‌وه و شووكردن به‌پیاوانی ناو رێكخراوه‌كه، یه‌كێكیان نازناوی ( ئوم جه‌عفه‌ر)ی له‌خۆی ناوه، هه‌ردووكیشیان دڵخۆشن به‌وه‌ی ناویان لێنراوه (جووته خوشكه تیرۆریسته‌كه).
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردوه، جمكه به‌ریتانیه‌كه راهێنراون له‌سه‌ر به‌كارهێنانی نارنجۆك و كڵاشینكۆف و په‌یمانیان داوه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
2. ئوم میقداد: ناسراو به ( شاژن)ی داعش، به‌رپرسه له به‌سه‌ربازگرتنی ژنان و كچان له‌ریزی داعش له پارێزگای ئه‌نبار و به‌ڕه‌گه‌ز سعودیه و ته‌مه‌نی 45 ساڵ ده‌بێت، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق پێشتر ده‌ستگییر كراوه.
3. ئوم موهاجر:
به‌رپرسه له كه‌تیبه‌ی ( خه‌نسا) له شاری ریققه‌ی سوریا كه پێكهاتووه له 60 ژن، ئوم موهاجر به‌ڕه‌گه‌ز تونسیه‌و به هاوه‌ڵی مێرده‌كه‌ی هاتۆته عیراق و سوریا و كچه‌كانی ژنی گه‌وره به‌رپرسانی داعشن.
كه‌تیبه‌ی خه‌نسا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه ده‌موچاویان هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌ڵگری چه‌كی قورس و مه‌ترسیدارن.
كرێی ئه‌و ژنانه‌ی له‌ریزی داعش ده‌جه‌نگن مانگانه 200 دۆلار تێناپه‌ڕێت، له‌مه‌رجه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن به كه‌تیبه‌ی خه‌نسا ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌و كچه شووی نه‌كردبێت و تەمه‌نیشی له نێوان 18 بۆ 25 بێت.
4. نه‌دا مه‌عیز ئه‌لقه‌حتانی " ئوخت جه‌لییب":
نازناوی ( نه‌دا قه‌حتانی ) هه‌یه، یه‌كه‌م شه‌ڕكه‌ری سعودیه له‌ریزی چه‌كدارانی داعش، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له براكانی.
ئوخت جه‌لییب ده‌ڵێت: هۆكاری په‌یوه‌ندیی كردنی به رێكخراوی داعش و ده‌ستبه‌رداربوونی ماڵ و منداڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی خۆكوژییه تا ببێته یه‌كه‌م خۆكوژی ژن له ناو داعش.
5. ئوم له‌یس:
ئوم له‌یس كه له ئینگلته‌راوه چۆته سوریا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات مێشكی ژنانی خۆرئاوا بشواته‌وه تا په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكه‌ن و گوێ نه‌ده‌نە ئه‌وه‌ی كه جیهان رێكخراوه‌كه به تیرۆریست ناوده‌به‌ن، به‌تایبه‌ت له‌بواری جیهادی نیكاح، هه‌روه‌ك هانیان ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ژنانه بەوتەی خۆیان ببنه "ژنە شه‌هید" .
6. ئوم حاریسه :
كه‌ناڵی عه‌رەبی سعودی باس له‌وه ده‌كات ، " ئوم حارسه"، خاوه‌نی چه‌ند په‌یجێكه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به ئینگلیزی ده‌نووسێت و ئه‌ندامی كه‌تیبه‌ی خه‌نسایه و كارله‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌كات له رێی په‌یجه‌كانیه‌وه، به‌تایبه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ربڕینه‌كانی داعش به جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا.
