سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌رچی زووه سنوورێك بۆ داعش دانرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ده‌بێت له شه‌قامه‌كانی به‌ریتانیا رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف بڵاویكرده‌وه، ده‌یڤد كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هۆشداریی توندی داوه و رایگه‌یاندووه كه وڵاتانی خۆرئاوا روبه‌ڕووی "ململانێی نه‌وه‌كان" بوونه‌ته‌وه، وتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌رچی زووه به‌ر به هێرش و پێشڕه‌وییه‌كانی داعش نه‌گیرێت، ئه‌وائه‌و گروپه توندڕه‌وه له بنیادنانی هێزه‌كانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وكاته‌ش ده‌بێت له شه‌قامه‌كانی به‌ریتانیا روبه‌ڕٍوویان ببینه‌وه."
ده‌یڤد كامیرۆن هاوڕابووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عیراق نه‌كرێت، به‌ڵام هۆشدارشی داوه له‌وه‌ی ئه‌و گروپه توندڕه‌وه ده‌وڵه‌تی خۆیان له‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست دابمه‌زرێنن.
كامیرۆن به‌پێویستی زانیووه بۆ بنبڕكردنی داعش هه‌موو هاوكارییه‌كی سه‌ربازی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌ر و میسر و توركیا، ته‌نانه‌ت ئێرانیش بكات.
بڕیاریشیداوه وڵاته‌كه له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یمانی ناتۆ، مه‌ترسیه‌كانی داعش روونتر بكاته‌وه، پاشان په‌یمانی ناتۆ پاڵنه‌رێك بێت بۆئه‌وه‌ی دواجار نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڕیارێك ه له به‌ژه‌وه‌ندیی كورد ده‌ربكات كه ئێستا تاكه هێزی ناوچه‌كه‌یه روبه‌ڕووی داعش بووه‌ته‌وه.