
دوو کارمه‌ندنى ته‌له‌فزیۆنى ڕووداو که له ستۆدیۆى ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه له‌شارى هه‌ولێر کاریان کردوه به‌تاوانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ڕێکخراوى گروپه چه‌ته‌کانى داعش ده‌ستگیر ده‌کرێن.
له‌وباریه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناو ته‌له‌فزیۆنى ڕووداوى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK که نه‌یخواستوه ناوه‌که‌ى ئاشکرا بکرێت، به‌ماڵپه‌ڕى ( چه‌ترپرێس)ى ڕاگه‌یاندووه، هه‌فته‌یه‌ک به‌رله ئێستا ئه‌و دوو کارمه‌نده‌ى ڕووداو که به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن به‌ناوه‌کانى ( و ) و ( ر ) له‌ناو ستۆدیۆى ته‌له‌فزیۆنه‌که‌دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیرکراون.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشکراى کرد که دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بوونى په‌یوه‌ندى ئه‌و دوو کارمه‌نده‌ى ڕووداو له‌گه‌ڵ ڕێکخراوى گروپه چه‌ته‌کانى داعش ئاشکرابووه، هه‌ردووکیان قۆڵبه‌ست کراون و له‌ئێستادا له زینداندان.
سه‌رچاوه‌که وتیشی:" ئه‌و دوو کارمه‌نده‌ى ڕووداو کاتى داگیرکردنى شارۆچکه‌ى مه‌خموور له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانى داعشه‌وه و نزیک بوونه‌وه‌یان له هه‌ولێر له‌ناو ته‌له‌فزیۆنه‌که‌دا و به‌ئاشکرا پیرۆزباییان له یه‌کتر کردوه."
بۆ زانیارى زیاتر له‌وباره‌وه هه‌مان ماڵپه‌ر په‌یوه‌ندى کردوه به به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام وتیان ماڵپه‌ڕه‌که‌تان ناناسین و ته‌له‌فۆنه‌که‌یان داخسته‌وه ئاماده‌نه‌بوون له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێدوانێک بده‌ن .