نوسینگەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە روونکردنەوەیەکدا، راپۆرتێکی کەناڵی (NRT) رەتدەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: ئەوانەی لەڕێگەی ئەم جۆرە پرۆپاگەندانەوە بیانەوێ باری لاری کەسێکی پێ راستبکەنەوە، تەنھا مایەپوچیان بۆ دەمێنێتەوە.لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە: لە ھەواڵەکانی پەخشی شەوی ھەینی (ئێن ئاڕ تی)، راپۆرتێکی چەواشەکارانەی سەبارەت بە بەکارھێنانی ناوی ھەڤاڵ (مام جەلال)، بۆ یەکلاکردنەوەی ھەندێ پرسی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بڵاوکردەوە.
نوسینگەی ھێرۆ ئیبراھیم وێڕای رەتکردنەوەی سەرلەبەری ئەو راپۆرتە، وایدەبینن ناوەڕۆکی بابەتەکە لەژێر فشاری باری شکستی دەروونی و مایەپوچی نوسەرەکەی بڵاوکراوەتەوە.
ھەروەھا ھاتووە: ئەوانەی دەیانەوێت لەرێگەی ئەم جۆرە پرۆپاگەندەو ھەواڵە ناڕاستانەوە باری لاری کەسێکی پێڕاستبکەنەوە، وەک خاوەن و داڕێژەری ئەم ھەواڵە تەنھا مایەپوچیان بۆ دەمێنێتەوە.
