

بۆ تیگه‌شتن له‌م ڕاستییه زانستیه، وا دابنێ كه ئه‌ستوریی كاغه‌زێك به نزیكی 0.01ی سانتیمه‌ترێكه، واته بڕی 10 كاغه‌ز له‌سه‌ر یه‌ك ده‌كاته یه‌ك ملیمه‌ترو بڕی 100 كاغه‌زییش ده‌كاته یه‌ك سانتیمه‌تر.
ئێستا كاغه‌زه‌كه یه‌ك جار بپێچه‌وه ئه‌ستورییه‌كه ده‌بێت به 0.02سم، به پێچانه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م ده‌بێته 0.04سم و جاری سێیه‌م ده‌بێته 0.08سم به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام به.
ئه‌ستوریی په‌ڕه كاغه‌زه‌كه به پێچانه‌وه‌ی بۆ 7 جار ده‌گاته 1.28سم و بۆ جاری 14 ئه‌ستورییه‌كه ده‌گاته 163.8سم واته زیاتر له مه‌تر و نیوێك (بێ گومان ئه‌گه‌ر به كرداری ئه‌م كاره بكه‌یت ئه‌وا ته‌نها 7 جار ده‌توانیت په‌ڕه‌یه‌كی A4 بپێچیته‌وه بۆیه لێره‌وه ته‌نها ئامێری ژمێریار ئه‌نجامی ڕاسته‌قینه‌ت بۆ ده‌رده‌خات.)
ئه‌گه‌ر له پێچانه‌وه‌كه به‌رده‌وام بیت و بگه‌یته جاری 24 ، ئه‌وا ده‌زانی كه ئه‌ستورییه‌كه گه‌یشتووه‌ته 1.67كیلۆمه‌تر واته زیاتر له میلێك و به گه‌شتن به جاری 27 ئه‌ستوریه‌كه ده‌گاته 13.421كم واته زۆر زیاتر له به‌رزیی لوتكه‌ی ئێڤرست كه به‌رزترین لوتكه‌چیای سه‌ر زه‌ویه به به‌رزی 8 هه‌زارو 848 مه‌تر.
ئه‌گه‌ر له ئه‌ژماركردنه به‌رده‌وام بیت ئه‌وا به پێچانه‌وه‌ی كاغه‌زێك تا جاری 42، ئه‌ستوریه‌كه‌ی ده‌بێته ((43,980,465,111)سم واته (439,804,651) مه‌تر یان (439,804) كیلۆمه‌تر كه ئه‌مه‌ش زیاتره له دووریی ناوه‌ندی مانگ له زه‌ویه‌وه كه 382 هه‌زارو 500 كیلۆمه‌تره.
هۆكاری ئه‌و ئه‌ستورییه زۆره به ته‌نها 42 جار پێچانه‌وه‌ی كاغه‌زێك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕێژه‌ی زیادبوونه‌كه یان لێكدانه‌كه بۆ هه‌موو جارێك دوو هێنده زیاد ده‌كات (exponential growth) بۆیه له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه به گه‌شتنی لێكدانه‌كه بۆ 103 جار ئه‌ستوریه‌كه یه‌كسان ده‌بێت به درێژیی گه‌ردوونی زانراو (Known Universe).
خه‌ندان | هزر كوردستانی