

ساڵی له‌دایك بوون:24/6(ژوان)/1987
شوێنی له‌دایك بوون:ئه‌رجه‌نتین شاری ڕوساریۆ
ئه‌و یه‌كێكه له‌یاریزانه‌كانی تیپی تۆپی پێی وڵاتی( ئه‌رجه‌نتین) ویانه‌ی
(به‌رشلۆنه)،زۆرێك له‌ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیه‌كان نازناوی مارادۆنای تازه‌یان پێ
به‌خشی.
میسی له‌ته‌مه‌نی (5)ساڵی دا له‌تیپی (گراندولی)ده‌ستی به‌یاری كردن كرد كه‌باوكی
ڕاهێنه‌ری ئه‌و تیپه بوو.له‌ساڵی (1995)میسی ڕۆشته تیپی (نیوزئۆڵدبویز)
،له‌ئه‌رجه‌نتین...
ئه‌و له‌ته‌مه‌نی (11)ساڵی دا بوو پزیشكه‌كان ئه‌وه‌یان دیاری كرد كه‌ئه‌و توشی نه‌خۆشی
كه‌مبوونی هۆرمۆنی گه‌شه‌بووه...
یانه‌ی (ڕیڤه‌ر پلاتی)ئه‌رجه‌نتینی ڕۆڵی خۆیان بۆ كڕینی میسی نیشاندا به‌ڵام پاره‌ی
ته‌واویان نه‌بوو بۆچاره‌سه‌ر كردنی..(كارلۆس ڕیساچ)به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی یانه‌ی
به‌رشلۆنه له‌تواناكانی میسی ئاگادار بووه‌وه،،ئه‌و دوای ته‌ماشاكردنی یارییه‌كی میسی
به نوێنه‌رایه‌تی به‌رشلۆنه عه‌قدێكی له‌گه‌ڵ میسیدا ئیمزاكرد.
ئه‌وان ڕازی بوون ته‌واوی پاره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كه‌ن به‌مه‌رجێك ده‌بێت میسی
بۆ ژیانی خۆی ڕوو له ئیسپانیا بكات،خێزانه‌كه‌ی میسیش ژیانیان گوێزایه‌وه ئیسپانیا و
میسیش له‌یانه‌ی لوانی به‌رشلۆنه ده‌ستی به‌یاری كردن كرد...
میسی زۆر خێرا توانی جێگه‌ی خۆی له تیپی دووه‌می یانه‌كه‌دا بكاته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی
ئه‌وه‌ی گۆڵ تۆمار كردنی له‌یاری كردنی زۆرتر بوو ئه‌و توانی له‌كۆی (30)یاری (37)گؤڵ
تۆمار بكات...
میسی له ئۆكتۆبه‌ری 2004دا توانی یه‌كه‌م یاری خۆی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه بكات
به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆل..
ئه‌و له‌م یارییه‌دا توانی نازناوێك بۆ خۆی تۆمار بكات به‌وه‌ش بوو به‌سێیه‌مین
یاریزانی لاوی مێژووی یانه‌ی به‌رشلۆنه..
له كاتێكدا له ڕێكه‌وتی (1/5/2005)میسی توانی یه‌كه‌م گۆڵی خۆی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه
تۆمار بكات به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ئه‌لباسته پایومپایه)ئه‌و ته‌مه‌نی ته‌نها 17 ساڵ و 10
مانگ و 7 ڕۆژ بوو..
ئه‌و به‌ئه‌و گۆڵه توانی نازناوی لاوترین گۆڵكه‌ری به‌رشلۆنه بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر
بكات........
ئه‌و شانسه‌شیان به میسی دا كه بۆ وڵاتی ئیسپانیا یاری بكات به‌ڵام میسی داواكه‌ی
ڕه‌ت كرده‌وه...
له‌مانگی ژوانی ساڵی 2004له یاری دۆستانه‌ی نیوان ئه‌رجه‌نتین و پاراگوای ته‌مه‌نی
ژیر20 ساڵان یاری كرد..
هه‌روه‌ها له‌ژوانی ساڵی 2005 له‌گه‌ڵ تیپی ئه‌رجه‌نتینی ته‌مه‌نی ژێر بیست ساڵان بوو
به خاوه‌نی جامی جیهان مۆندیالی لاوان..
لۆنیل میسی به‌كردنی 6 گۆڵ بوو به خاوه‌نی تۆپی زێڕین و پێڵاوی زێڕێنی ئه‌و
مۆندیاله..هه‌رچه‌نده میسی زۆر منداڵ بوو به‌ڵام هه‌موان به مارادۆنایان به‌راورد
ده‌كرد...
له‌ڕؤژی 27ی ژوان بارشلۆنه ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ میسی دا مۆر كرد تا ساڵی
2010 له‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه یه‌ك بڕیار هاتبوو هه‌ر یانه‌یه‌ك میسی بوێت به 150 ملیۆن
یۆرۆ بدات به‌یانه‌ی به‌رشه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كاته 30 ملیۆن یۆرۆی له نرخه‌كه‌ی
ڕۆناڵدینیۆ زیاتر بوو..
هه‌ر له‌ساڵی 2005 پنكریمن ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین میسی بانگهێشتی تیپی
وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه...
ئه‌و له‌یه‌كه‌م یاریداله‌به‌رامبه‌ر مجڕستان له‌خوله‌كی 63 چوه ناو یاریگا به‌ڵام
دوای 40چركه كرایه ده‌ره‌وه...له‌دوای ئه‌وه میسی ڕاست ترین یاری خۆی به‌رامبه‌ر
پاراگوای ئه‌نجامدا....
ئه‌و یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌جامی یانه‌كانی ئه‌وروپادا له 27ی سپته‌مبه‌ر به‌رامبه‌ر
ئۆدینزه ئه‌نجامدا ،مانگێك دوای ئه‌وه له‌هه‌مان ساڵدا ڕۆژنامه‌ی ئیتالی توتو سپۆرت
دیار كوڕی زێڕینی 2005ی ژێر 21ساڵی پێ به‌خشی ..
پێكانێكی توند وای كرد میسی 2 مانگ له‌یاریگاكان دوور كه‌وته‌وه..
میسی دوای ڕؤماریۆ(93-94) یه‌كه‌م یاری چی بووه توانی هه‌تریك (3گۆڵ) له‌یارییه
به‌ناوبانگه‌كاندا (دربی)بكات..
له‌و وه‌رزه‌دا میسی گۆڵێكی كرد كه هه‌موان پێیان ده‌وت مارادۆنا،جێ‌نشین هه‌روه‌كو
یارییه‌كه‌ی مارادۆنای به‌رامبه‌ر ئینگلستان تۆپێكی وه‌رگرت و توانی 62مه‌تر ببڕێت و
6یارچی ببڕێت و بیكاته گۆڵی خیتافیه‌وه...
ته‌واوی كارشناسه وه‌رزشیه‌كانی جیهان ئه‌و گۆڵه‌یان وه‌ك جوانترین گۆڵی قه‌ڕنی
مارادۆنا ناوبرد..
دوای ئه‌وه‌ش ڕؤژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا نازناوی میسیان نا (میسیدۆنا)..
میسی له‌ساڵی 2007_2008توانی له یه‌ك هه‌فته‌دا 5 گۆڵ بكات و تیپی به‌رشه
بگه‌یه‌نێته یه‌كه‌می جه‌دوه‌ل و ڕۆیاكانی خۆی ده‌ست پێ بكات..