نوێترین

recent

17/08/2014

ئەمریکا بەم شێوەیە هێرشی کردە سەر داعش لەموسڵ

وولات نێت |

فڕۆكە جەنگییە بێ فڕۆكەوانەكانی ئەمریكا ھێرشیان كردە سەر مۆڵگەی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیك بەنداوی موسڵ و ھەولێر.
سوپای ئەمریكا، ئەمڕۆ ھێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكای بۆ سەر مۆڵگەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە نزیك بە نداوای موسڵ و ھەولێر راگەیاند.
بەپێی روونكردنەوەی ناوەندی فەرماندەیی ھێزەكانی ئەمریكا، لە رێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاوە بە كاتی عێراق لە رۆژی شەمەوە تا ئێستا نۆ ھێرشی ئاسمانییان ئەنجامدراوە، چوار ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی گواستنەوەی كارمەند، حەوت ئۆتۆمبێلی چەكداری و دوو زرێپۆشی سەربازی كرانە ئامانج و تێك شكێنران.
بە پێی ئەو راگەیاندراوە، ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكە بەرگری و پارێزگاری لە ھاوكارییە مرۆییەكان و دامودەزگا ئەمریكییەكان و كارمەندانی لە عێراق كردووە.
دوای ئۆپەراسیۆنەكە فڕۆكە جەنگییەكان و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان بۆ ناوچەیەكی پارێزراو گواسترانەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085