نوێترین

recent

12/08/2014

سەنگاوی: لەجەلەولا داعش شپرزە بوە

فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەی گەرمەسێر رایدەگەیەنێ دەست لە بستێك خاكی كوردستان هەڵناگرن و بەتوندیش وەڵامی پەلامارەكانی داعش دەدەنەوە، ئاماژە بەوەشدەكات ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگەو فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق گوزرێكی توندیان لەتیرۆریستاتنی داعشداوەو بەپێی ئەو زانیارییانەی پێیان گەیشتووە 28 داعش كوژراون و چەندینی تریشیان لێ بریندار بووە.
مەحمود سەنگاوی فەرماندەی هێزەكانی پیشمەرگە لەسنوری گەرمەسێر رایگەیاند: وەك هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەنین دەست لەبستێك خاكی كوردستان هەڵبگرین و بەهەموو هێزێكیشمانەوە روبەڕووی پەلاماری تیرۆریستانی داعش دەبینەوە.

سەنگاوی راشیگەیاند: فڕۆكەكانی سوپای عیراق ناو ناحیەی جەلەولاو سەربازگەی كوبرایان بۆردومانكردوە، هەروەها تیرۆریستانی داعش لەگوندی حوسێنیە پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیانداوە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پێصشمەرگەوە بەتوندی وەڵامدراونەتەوە، هەروەها هێزەكانی پێشمەرگە لەروبەڕووبونەوەی بەهێزدایە.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتووە لەو پەلامارەی تیرۆریستانی داعشدا بۆ سەر گوندی حوسێنیە لەلایەن هێزەكانی پیشمەرگەوە هەشت تیرۆریستی داعش كوژراون، هەر ئەمڕۆ لەبۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكاندا بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستان، 20 داعشی تر كوژراون، واتە تەنها ئەمڕۆ لەجەلەولا 28 تیرۆریستی داعش كوژراون و ژمارەیەكی زۆریشیان لێ بریندار بوەو لەئێستاشدا شەش تەرمیان لەدەست هێزەكانی پێشمەرگەیەو بەتەواوی شپرزەن و ناتوانن لەناوچەكە بمێننەوە.
رونشیكردەوە ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ژنە شیعەكانیان بردوەو هەشت كەسی ترشیان گوللـەباران كردوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085