Home
ڤیدیۆ
راستــی گرتە ڤــیدیــۆکەی بەردەم پــارێزگای ھـەولێــر ئاشـکرا بـوو
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، قه‌زای مه‌خمور و ناحیه‌ی گوێریان كۆنتڕۆڵكرد و دواتر له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كۆنتڕۆڵكرانه‌وه، چه‌كدارانی داعش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له‌ناو دڵی خه‌ڵكی هه‌ولێردا دیمه‌نێكی ئۆتۆمبێلێكیان بڵاكرده‌وه كه گۆرانیه‌كی له‌سه‌ره‌و به شان و باڵی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی داعش هه‌ڵده‌ڵێت.
به‌ڵام كاروان خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه كه گرته ڤیدیۆییه مۆنتاژكراوه و ڤیدیۆ راستیه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه.
ڤیدیۆ ئەسڵیەکە
ئەو ڤیدیۆیەی دەستکاری کراوە