

دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند سایت و په‌یجێكی لایه‌نێكی سیاسی هه‌والێك بلاو بۆوه ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كانی خانه‌قین و كه‌ركوك و جه‌له‌ولا وولات نێت له رێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیه‌وه كه نه‌ی ویست ناوی ئاشكرا بكه‌ینبه‌دواداچونی بۆ ئه‌و باسه كرد
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به وولات نێتی راگه‌یاند سه‌راپای ئه‌و هه‌وال قسانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و دۆخی ئه‌منی ئه‌وشارانه زۆر جێگیر و ئارامن و هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌ئاماده‌باشیدان
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه گوایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه شله ژاون ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ته‌واوی ئه‌و هه‌واله‌ی ره‌تكرده‌وه‌و پێی راگه‌یاندین به‌هیچ جۆرێك شتی وانیه و ووره‌ی پێشمه‌رگه له‌وپه‌ری به‌رزیدایه و له‌ئاماده‌كاری ته‌وادان بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك و ته‌نانه‌ت ئاماده‌كاری بۆ هێرشیش كراوه بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی جه‌له‌ولا و ئه‌و ناوچانه
له‌باره‌ی كاتی هێرشه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌وه بۆ جه‌له‌ولا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی كاته‌كه‌مان سه‌عاتی سفره‌و دیاری نه‌كراوه به‌لام هێرشی كۆنترۆلكردنه‌وه ده‌كه‌ین به‌هه‌مووشیوه‌یه‌ك تا دواخالی سنوری كوردستان
وولات نێت - تایبه‌ت